wêne: TT
wêne: TT

ئانێتا ئێکبەری ماڵئاوایی لە ژیان کرد

یەکێ لە ئەستێرە بەدەنگوناوەکانی سینەمای جیهان، ئانیتا ئێکبەری لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا لە کلینێکی دەورەبەری باژاری رۆم، پێتەختی ئیتالیادا کۆچی دوایی کرد.


ئەو خەباتی هونەریی خۆی بە بوونەمۆدێلی وێنەگری دەستپێکرد و پاش ئەوەی وەک شاجوانی سوید هەڵبژێردرا، لە ساڵی ١٩٥١دا هاتە ناو دنیای سینەماوە. دەنگوناوی نێونەتەوەیی ئێکبەری لە ساڵی ١٩٦٠ەوە و بە یاریکردن لە فیلمی "ژیانی خۆش"ی دەرهێنەری فێدێریکۆ فلێنیدا دەستی پێکرد و سیمایەکی هەرماوی لێ سازکرد. ئەو زۆرتر لە ئیتالیا دەژیا و تەنیا بۆ چاوپێکەوتنی بنەماڵە و هاوڕێیانی دەهاتەوە سوید. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".