wêne: Katarzyna Korza/TT
wêne: Katarzyna Korza/TT

مامۆستایانی بێ بەڵگەنامە دەرناکرێن

ئەو مامۆستایانەی تا سەرەتای مانگی حەوت، یوولیی ئەمساڵ، نەتوانن بەڵگەنامەی مامۆستایی وەرگرن، لە کار دەرناکرێن. 

ئەمە وەڵامێکە کە دەزگای فێرگەکانی سوید داویەتییەوە بە زوربەی ئەو مامۆستایانەی نیگەرانی بارودۆخی کار و ژیانی خۆیانن.

ئەم مامۆستایانە دەڵێن کە ئەو فێرگانەی ئەوان لەوێدا کار دەکەن، لەسەر بنەمای یاسای نوێ کە لە هاوینەوە دەکەویتە بواری جێبەجێکردنەوە، ڕایانگەیاندووە کە بێت و مامۆستایەک بەڵگەنامەی مامۆستایی نەبێ ئەوا بە مامۆستاش دانانرێ، کەچی دەزگای فێرگەکان ڕایگەیاندووە کە ئەم مامۆستایانە دەتوانن لە کاتی چاوەڕوانیدا بۆ وەرگرتنی ئەم بەڵگەنامەیە، درێژە بە کاری مامۆستایی خۆیان بدەن و ماوەی چاوەڕوانیی مامۆستایان، تەنانەت دەتوانێ لە نۆ مانگیش درێژتر بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".