wêne: Fredrik Wenzel
wêne: Fredrik Wenzel

فیلمی "توریست" خەڵاتی وەرنەگرت

فیلمی "تووریست" هی دەرهێنەری سویدی ڕووبەن ئوێستلوند نەیتوانی خەڵاتی باشترین فیلمی بیانیی فیستیڤاڵی گۆڵدن گلاب کە شەوی ڕابردوو کرا، وەربگرێ.

بەجێی فیلمی رووسیی "لێڤیاتان" ئەم خەڵاتەی ڕفاند. ئەم فیلمە بڕیارە لە مانگی مارسدا لە سوید پێشانبدرێت.

لەم فیستیڤالەدا فیلمی "بۆیهوود" خەلاتی باشترین فیلمی درامای وەرگرت و باشترین دەرهێنەریش بوو بە ریچارد لینک‌لەیتری ئەمریکایی. خەڵاتی باشترین فیلمی کۆمێدیی ساڵیش درا بە فیلمی " grand Budapest Hotel". خەڵاتی باشترین  ئەکتەریش وەبەر "ستیل ئالیس و "ئێدی رێدماین" ئەکتەرانی فیلمی "The Theory of Everything" کەوت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".