wêne: TT
wêne: TT

دوو سویدی لە شەڕدا بۆ داعیش کوژران

دوو هاووڵاتیی سویدی ـ سوومالیایی خەڵکی ئۆرێبروو کە لە کوردستانی باشوور بۆ داعیش شەڕیان دەکرد، کوژران. 

ئەم هەواڵە هەم لەلایەن مزگەوتی ئۆرێبروو و هەم کۆمەڵەی فەرهەنگیی شاخی ئەفریقاوە پشتڕاست کراوەتەوە کە ئەم دوو کەسە هەفتەی ڕابردوو کوژراون.
پۆلیسی ئاسایشی سوید پێشتر رایگەیاندبوو کە ئاگاداری ١٣٠ حاڵەتە کە هاووڵاتیانی سویدیی بۆ پەیوەستبوون بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعیش سەفەریان کردۆتە سووریا و عیراق.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".