Elever skriver i klassrummet. Foto: Katarzyna Korza/TT

سوید ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە

وڵاتی سوید سەبارەت بەبایەخدان بەزمانی کەمینەکان رووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە.

کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپی  (Europarådets ministerkommitté) ڕەخنەی توندی لە وڵاتی سوید گرت، بەتایبەت لە ڕوانگەی چۆنیتی بایەخدان و هەڵسانگاندنی زمانی کەمینەکانی سوید. بۆ نمونە نەبوونی مامۆستا کە بڕوانامەی لەو زمانانەدا هەبێت، کەمکردنەوەی ڕێژە و ماوەی وانە وتنەوەی زمانی سامپییەکان یان ئاماژە پێنەدانی دوو زمانەی مێنکێلەیکانی باکوری سوید. هەروەها خراپی ئاستی وانە وتنەوەی وانە بەزمانی ڕۆمەنی کە یەکێکە لە زمانی کەمینەکانی سوید.

جێگە ئاماژەیە ئەمە یەکەم جاری نیە کە وڵاتی سوید سەبارەت بەیەخدان بەزمانی بەکەمینەکانی سوید رووبەڕووی رەخنە دەبێتەوە.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".