هیوا ئەفەندی سەرۆکی فەرمانگەی تەکنۆلۆژیی زانیاریی حوکوومەتی هەرێمی کوردستان
هیوا ئەفەندی سەرۆکی فەرمانگەی تەکنۆلۆژیی زانیاریی حوکوومەتی هەرێمی کوردستان

کوردیش بوو بە خاوەنی دومێنی خۆی

دومەینی کوردستان
9:22 min

لەم دواییانەدا بە هەوڵ و هیممەتی فەرمانگەی تەکنۆلۆجیای زانیاریی حوکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمجار "دومەین"ێک لە سەر ناوی کورد تۆمارکرا.

دومەینەکە لە سەر ناوی کوردستانەوە و لە سی پیتی "krd" پێکهاتووە. ئەمە بەو مانایەیە کە کوردیش لەمەولا خاوەنی دومەینی خۆی دەبێ و دەتوانێ وەک دومەینەکانی دیکەی وەک دات کام، دات ئۆرگ، دات ئێس‌ئێ و سەدان دومەینی تر کە لە سەر ناوی ولاتانەوە وەرگیراون بەکاری بێنێ.

فه‌رما‌نگه‌ی ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری باڵاترین دامەزراوەی تەکنەلۆجیای زانیارییە لەناو حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، له‌ ساڵی ٢٠٠٧ دامه‌زرا. لەسەرەتای دامەزراندنیدا، فه‌رمانگه‌کە به‌ یه‌ک کارمه‌ند ده‌ستی پێکرد و ئێستا نزیکه‌ی ١٨٠ کارمه‌ندی هه‌یه‌.


بەرپرسی ئەم ناوەندە هیوا ئەفەندی یە کە خۆی دەرچووی ماستەری تەکنۆلۆجیایە لە زانکۆی بەرزی تەکنۆلۆجیا لە ستۆکهۆڵم "KTH".

کارێکی دیکەی بەرچاوی ئەم فەرمانگەیە ئەوە بوو کە توانی تەختەکلیل و ستانداری جیهانیی یونیکۆد لە ڕێگەی بڕیاریکی حوکوومەتییەوە بە سەر دامودەزگا و بێگومان وەک ئەنجامیش لە گشت هەرێمی کوردستاندا بکاتە گشتی و لەم بشێوییەی ئێستا ـ کە هەر کەس بە فۆنت و تەختەکلیلی سازکراوی ناستانداردەوە کار دەکات ـ ڕزگار بکات.  

وەک دوایین پرسیار، ئایا دەکرێ ئەم مزگێنییە بدەیتە کوردەکانیش کە کەنگێ تەختەکلیلی ستانداردی کوردی، بە فەرمی دەکەوێتە ناو سیستەمە کۆمپیوتێریی ویندۆز و ئەپڵ و پلاتفۆرمەکانی دیکەشەوە؟ تا خەڵکی کوردیش وەک نەتەوەکانی دیکە ڕاستەوخۆ زمانی نووسینی خۆی هەڵبژێرێ و مەجبوور نەبێ بە شێوەی جودا و لە ڕێی دابەزاندان و ئینستالکردنی بەرنامەیەکی سازکراوەوە، تەختەکلیل دابنێ و بە کوردی بنووسێ؟

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".