”Serokwezîr Özz Nûjen” di hevpeyvîneke taybetî de bi Zayele re. Wêne:Zayele.
Wêne:Zayele

ئوێژ نووژەن بەشداری بەرنامەیەکی تایبەت دەکات

ئەکتەر و کۆمیدکاری بەرەگەز کورد ئوێز نووژەن یەکێک دەبێت لە میوانەکانی بەرنامەی دووعای بە کۆمەڵ.

 ئەم بەرنامەیە بڕیارە ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ١ مانگی ٢- یی ٢٠١٥ ڕۆژنامەی ئافتۆنبلادێتی سوید ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بەخشێکی تایبەت پاریسی پایتەختی وڵاتی فەرنساوە بڵاو بکەنەوە.  

ئوێز نووژەن و سەرنووسەری پێشووی ڕۆژنامەی ئافتۆنبلادێت  ‌هێلێ کێین پێکەوە لەبەرنامەکەدا وتار پێشکەش دەکەن.   

ئەم بەرنامە لە ژێر ناوی (Med kärlek från Paris ) واتە خۆشەویستی لە پاریسەوە لەلایەن کەڵێسەی سویدی لە پاریس ڕێکخراوە و دەیانەوێت سوپاسی  ئەو هاوکاری و هاوخەمییەی هاوڵاتیان بکەن کە لەکاتی هێرشە تیرۆریستیەکانی سەر پاریس خەڵکی نیشانیانداوە. هەروەها لە بەرنامەکەدا، ڕێپۆرتاژ، وتوێژ و ڕاپۆرت بڵاو دەکرێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".