Kor på bete. Foto: Jonas Ekströmer/TT.
Foto: Jonas Ekströmer/TT.

جوتیارانی سوید زەرەمەند دەبن

ئابڵووقە ئابووریەکانی سەر وڵاتی ڕووسیا کاریگەری خراپی لەسەر جوتیارانی سویدی هەیە.

لەپاش ئەوەی لەلایەن وڵاتنی جیهانەوە ئابڵووقەی ئابووری خرایە سەر وڵاتی رووسیا، هەر هەمان وڵات بڕیاری ڕاگرتنی کرینی شیرەمەنی لە وڵاتانی ئەوروپیەوە ڕاگەیاند.

ئەو بڕیارەی وڵاتی ڕووسیا  بووبەهۆی ئەوەی کە وجوتیاران و ئاژەڵدارانی سوید لەبەر نەفرۆشتنی شیرەمەنیەکانیان زۆر زۆر زەرەرمەند ببن. لە ئەورپادا بەگشتی  و بەتایبەت لەوڵاتی سویدا ئەمڕۆ ڕێژەیەکی زۆر شیرەمەنی ماوەتەوە و نافرۆشترێت. لەبەر ئەم هۆکارەش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ نرخی شیر لەسویدا هەرزانتر دەبێت

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".