Två dog och en greps när belgisk polis stormade en lägenhet i centrala Verviers. Foto: TT
Foto: TT

هەڕەشەی ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی لەسەر سوید لەهەمان ئاستدایە

لەپاش  ئەوەی پۆلیسی وڵاتی بەلجیکا دوێنی شەو لەسەرانسەری ئەو وڵاتەدا هەڵیانکوتایە سەر  چەند توندئاژوو یان جیهادیستێکی ئیسلامی لەو وڵاتەدا کە جێگەی مەترسی بوون، دوو تیرۆریست لەو پەلامارەدا گوژران و یەكێکی دیکەش لە شاری  ڤێرڤێرش ئەو وڵاتە دەستگیر کرا.

پۆلیسی ئاسایشی سوید سێپۆ لە ئێستادا گۆڕانکاری بەسەر ئاستی ئەو هەڕەشە تیرۆریستیانەی لەسەر سویدن ناهێنێت. بەڵام لەکۆکرنەوی زانیاری لەوڵاتی بەجیکاوە بەردەوامەبێت. هاوکات پۆلیسی ئاسایشی سوید سێپۆ بەردەوم دەبێت لە کۆکرنەوی زانیاری لەسەر  ئەو جیهادیستانەی کە ئەمڕۆ لە سوریاو عێراق بۆ وڵاتی سوید گەڕاونەتەوە.

 جێگەی ئاماژەیە ئەو کەسە جیهادیستانەی لە  وڵاتی بەلجیکا کوژران و دەستگیرکرن  گومانی ئەوەیان لەسەرە کە لەڕیزی گرووپە تیرۆریستەیەکان کە لە وڵاتانی عێراق و سوریان شەڕیان کردبێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".