گومانی تەقینەوە لێدەکرا

لە پاش ئەوەی پاکەتێکی گوماناوی لەدەرەوەی نوسینگەی ڕۆژنامەی نۆرا هاڵاند لە شارەوەانی کونگس باکێن دانرابوو کارمەندانی ئەو ڕۆژنامە ناچاربوون نوسینگەی ڕۆژنامەکە چۆڵ بکەن.

ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەپۆلیسەوە کراوە و بەشی پشکنینی بۆمب لە پۆلیس کاتژمێر ١١ یی پێش نیوەڕۆ ئەمڕۆ گەشنە نوسینگەی ئەو ڕۆژنامەو پشکنیننی دەستپێکرد.

 هەرهەمان ڕۆژنامە ئەوەیان ئاشکراکردبووە کە بڕیارە ئەو شتە گومانلێکراوە بتەقێنرێتەوە. لەهەمان کاتدا پۆلیس ڕایگەیاندووە ،کارمەندانی ئەو ڕۆژنامە بەفەمانی ئەوان نوسینگەکەیان چۆڵ نەکردوو، بەڵکو بەخواستی خۆیان لە نوسینگەکە چوونەتە دەرەوە.

هەروەهاپۆلیس  لە ڕاگەیندراوەکەیدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە هیچ هەڕەشەیەک ڕووبەڕووی ڕۆژنامەی نۆرا هاڵاند نەکراوەتەوە. کەمێک پێش ئیستا بەشی پشکنینی بۆمب لە پۆلیس ئەو کارتۆنە گومان لێکراوەیان تەقاندۆتەوە و ئاشکرا بوو کە هێشتێکی مەترسیداری لەخۆ نەگرتووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".