یاشار کەمال لە ژێر چاودێری وردی پزیشکدایە

 بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵوی تورکی، نووسەری بەدەنگوناوی کورد، کەمال سادق گوێکچەلی ناسراو بە یاشار کەمال کە ئەمڕۆ تەمەن ٩٢ ساڵە، بەهۆی تەنگەنەفەسی و تێکچوونی لێدانی دڵیەوە، ڕۆژی ڕابردوو ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و خراوەتە ژێر چاودێری وردی پزیشکییەوە و ئامێری تایبەت بە هەناسەدانی بۆ داندراوە. 

جێگەی ئاماژەیە کە یارشال کەمال جارێک بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبێل لەبواری ئەدیبدا لە ساڵی ١٩٨٢ دا ناوزەنگ کراوە.

ساڵی ١٩٩٧ خەڵاتی ئاشتی چەپەمەنیەکانی ئەڵمانیای وەرگرتووە، ساڵی ٢٠٠٨ خەڵاتی گەورەی ئەدەبیاتی تورکیای وەرگرت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".