هێمن سەیدی لە وتووێژێکدا بۆ بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید
هێمن سەیدی لە وتووێژێکدا بۆ بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید
کوردەکانی سوید

کۆنفرانسی ئاشتەوایی کوردەکانی ڕۆژهەڵات لە ستۆکهۆڵم

کۆنفرانسی ئاشتەوایی کوردەکانی ڕۆژهەڵات
11 min

ڕۆژانی شەممە و یەکشەی ئەم هەفتەیە، واتا سبەینێ و دووسبەی کۆنفرانسی ئاشتی بۆ رۆژهه‌لاتی کوردستان له بینای ناوەندیی ئا.‌بێ.‌ئێفی شاری ستۆکهۆلم به‌رێوه ده‌چێ. 

ئەم کۆنفرانسە بە دەستپێشخەریی ڕۆژنامەوان و شرۆڤەکاری سیاسی هێمن سەیدی نیشتەجێی لەندەن پێکدێ کە تێیدا نزیکەی ٨٠ کەس لە نوێنەرانی ڕێکخراوە سیاسی، کۆمەڵایەتی و مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵات، کەسایەتییە سیاسییە سەربەخۆکان، سیاسەتوانانی پێشوو، ڕۆژنامەوانان و چالاکانی بوارە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵایەتیی نیشتەجێی ئەورووپا و کوردستان گازی کراون تا لە پێناو ئاشتی، هاوکاری و قەبوولکردنی جیاوازییەکانی یەکتر، لە دەوری یەک کۆببنەوە و تاووتوێی کێشەکانی خۆیان بکەن.

ئەم کۆنفرانسە لەبەر کێشەی ئاسایش، تەنیا بۆ میوانە بانگهێشتنکراوەکانە و هاتنە ژوور بۆ هەموو کەس ڕێپێدراو نییە.

ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو لە ناوەندی باژاری چاوم بە هێمن سەیدی کەوت و بۆی باسکردم کە ئەم کۆنفرانسە هەوڵێکە بۆ لێکتێگەیشتن، ئاشتی و ئاسایی‌بوونەوەی پێوەندییەکانی خەڵک و لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردی ڕۆژهەڵات، لە کردەوەدا نەک بە قسە.

تاکە حیزبێک کە تا ڕۆژی ڕابردوو ڕاینەگەیاندبوو کە لەم کۆنفرانسە ئاشتەواییەدا بەشدار دەبێ، بە پێی زانیارییەک ـ کە لە دەرەوەی وتووێژەکە بە دەست بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید گەیشتووە ـ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانە، بەڕێبەریی عەبدوڵلا موهتەدی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".