Hannes Sigurjónsson är läkeren som studerat klitorisrekonstruktion i Amsterdam. Han har gjort en första lyckad operation vid Karolinska Universitetssjukhuset i Solna. Foto: Jenny Hallberg, Radio Sweden.
Hannes Sigurjónsson är läkeren som studerat klitorisrekonstruktion i Amsterdam. Han har gjort en första lyckad operation vid Karolinska Universitetssjukhuset i Solna. Foto: Jenny Hallberg, Radio Sweden.

لە ڕێگای نەشتەرگەریەوە ئەو کچانەی کە خەتەنە کراون چارەسەریان بۆ دەکرێت

"زۆر کەس دەناسم کە پێیانخۆشە ئەم نەشتەرگەریە بکەن"
4:38 min

وەکوو یەکەم نەخۆشخانەی سکاندینازی، ئینستیتۆی کارولینسکا لە ستۆکهۆڵم کلیتوریس – یا ئەوەی کە لە زمانی ئاساییدا پێی دەڵێن میتکەی -  خەتەنەکراوی ژنان چاک دەکاتەوە. تاکوو ئیستا تەنها یەک نەشتەرسازی سەرکەوتوو لەم شێوازە کراوە . دکتۆر لە ئینستیتۆی کارولینسکا، Hannes Sigurjonsson ، کە یەکەم نەشتەرگەری لەم شێوەی لە سوید کردووە، باسی ئەوە دەکات کە لە ئیستادا سێ ژنی تر لە نۆبە دان تا لە ڕێگای ئەم نەشتەرسازیە نوێیە کلیتۆریسیان وەکوو خۆی لێبکرێتەوە. 

سیگوریونسۆن دەڵێ لەڕێگای ئەم نەشتەرسازیە نوێیە لێکۆڵینەوەکان نیشاندەدەن کە ژنان دەتوانن چێژ لە ڕابتەی جنسی ببینن. بەڵام بەشێکی دیکەی ئەوەیە کە دوای ئەم نەشتەرسازیە ژنان هەست دەکەن کە وەکوو خۆیان لێهاتۆتەوە، کە هیچیان لێ کەم نییە.

شێوازێکی نوێی نەشتەرسازی کە کلیتۆریسی خەتەنەکراو وەکوو خۆی لێدەکاتەوە، چەند ساڵ پێش ئێستا لە وڵاتی فەڕانسا سەری هەڵدا و بوو بە مێتۆدێکی نوێ. تاکوو ئێستا لە فەڕانسا ٥ هەزار ژنی خەتەنەکراو نەشتەرگەری بەپێی ئەم شێوازە نوێیە کراون و دەرئەنجامەکانیان باش بووە. لەگوێن لێکۆڵینەوەکانی سەرەتایی لەم ٥ هەزار ژنە، ٩٨ لە سەدیان دەڵێن ئەو ئێشەی کە بەهۆی خەتەنەبوونیان تووشی بوونە، نەماوە و هاوکات دەتوانن چێژ لە ڕابتەی جنسی ببینن. ئەمەش بێ ڕەچاوکردنی شیوەی خەتەنەکردنیان. بەپێی قسەکانی هاننێس سیگوریونسۆن هیچ کات ناتواندرێت کلیتۆریس بە تەواوی لابردرێت و بۆیە لە ڕێگای ئەم نەشتەرگەریا دەتواندریت سەر لەنوێ وەکوو خۆی لێبکرێتەوە.

سیگوریونسۆن دەڵێ لەکاتی خەتەنەکردنا کلیتوریس بەتەواوی نابڕدرێت، چوونکە ئەندامێکی درێژی لەش، یا ئۆرگانێکی درێژی لەشە. بۆیە تەنها ئەو بەشەی کە لەدەرەوەیە، یا دیارە، دەبڕدرێت. باقی ئەم ئەندامەی لەش لەڕێگای ئێسکی ئۆرگانی لەشی ژن داپۆشراوە.

خەتەنەکردنی ژنان ساڵی ١٩٨٢ لە سوید قەدەغە کرا و لە دەرەوەی وڵاتیش مندال خەتەنەبکرێت وەکوو تاوان حیسب دەکرێت. تاکوو ئێستا هیچ کەیسی خەتەنەکردن لە سوید ئاشکرا نییە. بەڵام لە دوو کەیسدا، کە لەدەرەوەی سوید کراون، سزایان لەدوا بووە. سەبرەت بەوەی کە ڕێژەی ئەوە کچانەی کە لەکاتی سەفەرکردن بۆ ولاتی پێشین خەتەنە دەکرێن نادیارە. بەڵام وا باوەڕدەکرێت کە بە دەگمەن ڕوودەدات. بەشی هەرە زۆری ئەوانەی کە خەتەنەکراون، لە کاتی پێش هاتنیان، یان کۆچکردنیان بۆ سوید، خەتەنەکراون.

بە پێی زانیارییەکانی بەردەست هەڵدەسێنگرێت کە دەوری ٣٨ هەزار ژن، کە ئێستا لە سوید دەژین، بە شیوەیەک خەتەنە کراون. لەگوێن ئامارەکانی ڕیکخراوی تەندروستی جیهانی، سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سەرانسەری جیهاندا ١٤٠ میلیۆن کچ و ژن خەتەنە کراون. ئەمش بەتایبەتی لە ئەفریقا شتێکی بەربڵاوە، بەڵام لە وڵتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا ڕوودەدات.

لەئێستادا نادیارە کە سەرنجی چەند بەرامبەر بەم نەشتەرگەریە نوێیە هەیە. بەڵام تاکوو ئیستا نەشتەرگەریەکی سەرکەوتوو کراوە و سێ ژن لە نۆبەدان.

خادرا سێرار، کە بۆخۆی خەتەنە کراوە و هەست بە ئازاری خەتەنەبوون ناکات، چەند ئاشنایەکی هەیە کە دەیانەوێ ئەم نەشتەرگەریا بکەن.

سێرار دەڵێ کاتێک کە لەگەڵ هاوڕیکانم باسی ئەمە دەکەین هەموویان بەرامبەر بەمە خۆشبینن و زۆر کەس دەناسم کە ئامادەن ئەم دکتۆرە ببینن و ئازمایشێک بکەن، تا بزانن شانسیان چەندە کە دوای ئەم نەشتەرگەریە باشتر بن.

لەگوێن خادرا سێرارەوە زۆر گرینگە کە ئەم ئیمکاناتە هەیە و بە نیشانەکردنێکی گرینگی دەزانێت، کە کۆمەڵگا ئەوەی کە لەم ژنانەی خەتەنەکراو ستێندراوە، پێیان دەداتەوە. ئەمەش دەستەڵات لەسەر سێکسوالیتەی خۆیانە. سێرار لەم پەیوەندیەدا هەروەها دەڵێ ئەمە شیوە هەڵوێستگرتنێکیشە، کە بەم شیوەیە دروستی دەکەینە، ئەوەی کە تیشکی لەسەرە، چوونکە تیشک لەسەر کلیتوریسە. بەڵام لێرەدا دروستی دەکەینەوە و دەستەڵات دەدەینەوە. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".