Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

مەرج لەسەر پەنابەران زیاد بکەن

"زمانی سویدی بەمەرج دەبێت"
6:47 min
Folkpartiets Jan Björklund vid presskonferensen där Allianspartierna meddelade att de går till extraval gemensamt. Foto: Pontus Lundahl / TT.
Foto: Pontus Lundahl / TT

پارتی لیبراڵی گەل  دەیەوێت مەرج لەسەر پەنابەر توند بکاتەوە و گۆڕنکاری بەسەر سیاسەتی هاوگونجیدا بهێنێت.

پارتی لیبراڵی گەل دەیەوێت گۆرانکاری بەسەر سیاسەتی هاوگونجاندا بهێنێت بۆ ئەوە بواری کار زیاتر بەهێز ببێت. هاوکات دەیانەوێت چەندین مەرجی دیکە  لەسەر پەنابەران توند بکەنەوە. ئەمە چەند پێشنیازێک بوو کە ئەمڕۆ سەرۆکی پارتی لیبراڵی گەل یان بیوێرکلوند لە کۆبوونەوەیەکی چاپەمەنیدا پێشکەشی کرد.

ئەو پێشنیازە نوێیانەی پارتی لیبراڵی گەل چی لەخۆ دەگرێت؟ 

ئەم پێشنیازە وەک باست کرد بەگشتی سیاسەتی کۆچ و هاوگونجی دەگرێتەوە. بۆ نمونە، مافی پێدانی پەنابەری بەچی شێوەیەک بگۆڕێت و مافی مانەوەو پەنابەری بەکێ بدرێت. خاڵێک کە جەختی لەسەر کرایەوە و پەیوەستە بەپێدانی مافی مانەوە و پەنابەری. توانای خۆ بەخێوکردن یان خۆ بژێوی هەبێت.

 ئەتوانین بڵێن ئەمە ناوەندی ئەو پێشنیازانەی ئەمڕۆ بوون کە پارتی لیبراڵی گەلپێشکەشی کرد.   لێرەدا باس لەوە کار کرا کە پەنابەر بۆ ئەوی بتوانێت خێزانەکەی یان کەسووکاری کە بۆ سوید بهێنێت دەبێت سەرچاوەیەکی دابینکرنی ئابووری هەبێت. خانووت یاخود ئاپارتمێنتت.  بەکوردیەکی خۆمان دبێت کارێکی هەبیت.

هاوکات چەند بابەتێک لێردە ڕەچاو دەکرێت و وە چاوپۆشی لێدەکریت. جیاوازی لە نێو  بۆ نمونە ئەو کەسانەی کە پەناخوازی بەکۆتان ئەوەی بەسویدی پێی دەوترێت کڤوتفلیکتینگن ئەو کەسانە مافی هێنانی کەسەوکاریان هەیە. هەروەها ئەو کەسەش کە لێرە دەژی و دەیەوێت ماڵو منداڵی بهێنێت. ئەوا بۆی هەیە هەموو منداڵەکانی کە خواروی  تەمەنی ١٨ ساڵەوەیە بهێنێت. مەبەستیان لەوەیە کە منداڵ نابێت لە دایکو باوکی داببڕێت. هەر سەبارەت بە خۆ بژێووو کارکردن پێشنیازیان کردوو ئەو کەسانەی مافی مانەوەی کاتیان پێ دەدرێت، بۆ نمونە کە لێرەدا باس لە سێ ساڵ دەکرێت. لە پاش ئەوەی کە ئەو کەسە یان پەنابەرە بۆ دەزگای کۆچی بەبەڵگەوە ڕوونکرەوە کارێکی هەیەو دەتوانێت خۆی بژێنێت ئەوا. ئیقامە یان مافی مانەوە کاتییەکەی بۆ بکرێت بەمافی مانەوەی هەمیشیە، واتە پارمەنێنیت. 

سەربارەت بە هاوڵاتینامە ( medborgarskap) لەم پێشنیازە هیچ ئاماژەیان  بەمەرج و گۆڕانکاری لەو پرسەدا کرد؟ 

جێگەی ئاماژەیە ئەمە یەکەم جار نیە پارتی لیبراڵی گەل پێشنیازی ئەوە دەکا  کە ئەو پەناخوازانەی دەیانەوێت هاوڵاتینامەی سویدی وەرگرن  دەبێت زمانی سوید بزان. لەبەر ئەوەی کە لە ڕوانگەی ئەوانەوە زانینی زمانی سویدی کللی هاتنە نێو کۆمەلگەی سویدە. پێشتر پارتی لیبراڵی گەل هەر هەمان پێشنیازی پێشکەش کردووە،  بەڵام پارتەکانی دیکە هاوپەیمانی ئەم پێشنیازەیان ڕەتکردۆتەوە. بەتایبەت پێش هەڵبژارنەکانی ساڵی ٢٠٠٢ کە دەنگە کانیان لەو  هەڵبژارنەدا زۆر زیادی کرد.

بێجگە لەم خاڵانە چێ پێشنیازێکی دیکەیان هەبوو کە گۆرانکاری بەسەردا بێت؟

بێگومان، بۆنمونە نەهێشتنی قەربووی سەرپەرشتی (vårdnadsbidraget) هەڵبووەشێتەوە. کە تایبەتە بە منداڵی تەمەن یەک تا سێ ساڵ دەرێت. هەرچەندە یان بیوێرکلوند ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێژەیەکی زۆر کەم ژنانی پەنابەر ئەم قەرەبووە وەردەگرن، بەڵام دانی بەوەدا نا کە ئەم قەرەبووە دەبێت هۆی ئەوەی بەتایبەت ژنانی پەنابەر لە بازاڕی کار دوور بکەنەوە. پاشان تیشکی خستە سەر ئەوەی کە دەبێت سوود لە کەسانی بەئەزموونی بڕوانامەداران ببین و هەوڵبدەین بەباشترین شێوە هاوکاریان بکەی کە ئەو بڕوانامەکەیان زوورتر  هەر کەمووکورتیەکی هەبێت پڕبکرێتەوە. 

 یاسایی پارێزەبوونی دامەزران کە بە سویدی پێی دووترێت (lagen om anställningsskydd) گۆڕانکاری بەسەردا بێت هەتاوەکو ئەو کەسانیە کە یەکەم جار کاریان دەستکەوتووە بە ئاسانتر دابمەزرێن.

 باشە بۆچوونەی پارتە سیاسیەکانی دیکە لەسەر  سیاسەتی هاوگونجیدا و سیاسەتی کۆچدا بە گشتی ئەمڕۆ چۆنە؟

 هەریەک لە پارتی مەسیحیە دیموکراتەکان پارتی ناوەڕاست و حکومەتیش کە دوو پارت پارت پێکیان هێناوە لە پاش هەڵبژاردن چەندین پێشنیازی نوێ و جیاوازیان بەتایبەت بۆ سیاسەتی کۆچ و هاوگونجی پێشکەشکردووە. ئەگەر لەسەرتاوە لەسەر لەر هەر پارتێک و نمونەیەک هەڵبژێرین ئەوا ڕوانگەی جیاواز ئاشکار دەبێت. بۆنمونە پارتی مەسیحیە دیموکراتەکان پێشنیازیان کردووە کە کۆمەکی خۆدامەزراندن لە کۆمەڵگەی سویدا (etableringsersättning) کەمبکرێتەوە. هەروەها مافی پەنابەری هەمیشەی کە ئەمڕۆ بەپەناخواز دەردرێت، بە مافی مانەوەی کاتی بکرێت. هەروەها ئەو پەناخوازانەی کە ئاسایشی لەوڵاتەکەیاندا سەقامگیر زووتر کەیسی داخوازی نامەی پەناخوازیەکەی هەڵبەسەنگێندرێت. 

پارتی ناوەڕاست دژی ئەو پێشنیازەی پارتی مەسیحیەکانە ک مافی مانەوەی کاتی بدرێت و هەمیشەیی نەمێنێت. هەوەها پێشنیازیان کردووە هەر لەسەرەتاوە لە خانەی نیشتەنی پەناخوازاندا (asylboenden) وانەی سویدی بە پەناخوازان بووترێت. ئەمەش وەک پیشە لەقەڵەم بدرێت.

 هەروەها پارتەکانی دیکەی نێو حکومەت، سۆسیال دیموکرات و ژینگە. پێشنیازیان کردووە کە بوودجەی زیاتر بۆ( SFI ) خوێندنی زمانی سویدی بۆ پەنابەران دابین بکرێت. هەروەها شارەوانیەکان بەرپرسیارێتی زیاتر لە پرسی بەناخوازاندا بگرێتە ئەستۆ.

 ئەو پێشنیازە نوێیانە تۆ ناوت برد و  پارتەکان پێشکەشی ئەکەن. لە چییەوە سەچاوە دەگرێت؟

ئەمە لە پاش هەڵبژاردنەکانی پایزی ڕابردوو، بەتایبەت پارتەکانی نێو هاوپەیمەنی راست، ستراتیژیەکی نوێ یاخود بەرنامەی سیاسیەیان پێوە دیارە کە دەبێت لە پرسی سیاسەتی کۆچ و هاوگونجیدا توند ببنەو. دەتوانم بڵێم ئەمە زیاتر پەیوەندی هەڵکشانی دەنگەکانی پارتی دژە بیانی دیموکراتەکانی سویدەوە هەیە کە دەنگی لایەنگرانی هاوپەیمانی ڕاستەکانیان بەلای خۆیاندا ڕاکێشاوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".