Partiledare Göran Hägglund (KD). Foto: Fredrik Sandberg/TT
Partiledare Göran Hägglund (KD). Foto: Fredrik Sandberg/TT

سەرۆکی مەسیحییەدیموکراتەکان: پۆستی سەرۆکایەتیی حیزب جێدێڵم

یۆران هێگلوند : پێشنیار دەکەم کۆنگرەیەکی ئاوارتە سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرێت
0:26 min

سەرۆکی پارتی مەسیحییەدیموکراتەکان، یۆران هێگلوند لەڕیگای تویتتەر بەر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند کە پۆستی سەرۆکایەتیی پارتی مەسیحییەدیموکراتان جێدێڵێت. لەسەر تویتەری خۆی سەرۆکی پارتی مەسیحییەدیموکراتەکان یۆران هێگلوند سێ دەقیقە بەر لە دەستپێکردنی کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی نووسی "سێ خولەکی دیکە کۆنفرانسی ڕٶژنامەوانی دەستپێدەکەم و تێیدا ڕادەگەێنم کە پۆستی سەرۆکایەتیی پارتیمەسیحییەدیموکراتەکان جێدێڵم". 

نووسراوەی یۆران هێگلوند لەسەر تویتەر

لە کۆنفرانسێکی ڕٶژنامەوانیدا، کە چەند خولکێک دوای ئەم نووسراوەیەی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردەوە، هێگلوند بە ڕەسمی بڕیاری خۆی ڕاگەیاند. 

ئەو گوتی: من سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسی دەستەی ئامادەکاریی پارتی مەسیحییەدیموکراتەکان بۆ کۆنگرەی داهاتوو دوام و پێم ڕاگەیاندن کە بەنیازم دەست لە سەرۆکایەتیی حیزب بکێشمەوە. سبەینێش پێشنیاز بە کۆمیتەی گشتیی مەسیحییەدیموکراتەکان دەکەم کە لە بەهاری ئەمساڵذا کۆنگرەیەکی ئاوارتە بگرن تا لەوێ سەرۆکێکی‌تر هەڵبژێرن. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".