Ett collage med en bild på en vit kista och en bild på Yara Alnajjar. Foto: Andrea Jilder/Sveriges Radio
Foto: Andrea Jilder/Sveriges Radio

لەسەر کوشتنی یارا سزای زیندانی هەتا هەتایی دەکرێت

ئەو ژن و پیاوەی کە بەگومانی کوشتنی کچە تەمەن هەشت ساڵ یارا گیرابوون ئەمڕۆ دادگای سەرەتایی بلێکینگەوە  بڕیاری سزایی ئەو دوو کەسەی ڕاگەیاند و تاوانی کوشتنی یارای بەسەردا سەپاندن.

ژنەکە بە سزایی زیندانی هەتا هەتایی لەسەر کوشتنی یارا سزادرا، بەڵام پیاوەکە لەسەر سزای ئازاردان و بوون بەهۆی کوشتنی کەسێکی دیکەوە بەشەش ساڵ سزای زیندانی سزادراوە.

ئەم پیاوە لەبەر هەڵوێست وەرنەگرتن لەکاتێکدا کە ژنەکەی توندووتیژی بەرامبەر بەیارا بەکار هێناوە وەرنەگرتووە بۆ ئەوەی ئەو منداڵە بپارێزێت سزادراوە.

جێگەی ئاماژەی ئەو پیاو ژنەی کە ئەمڕۆ لەسەر کوشتنی کچە تەمەن هەشت ساڵ یارا سزادران، هاوسەرن.یارا مانگی چواری ساڵی ڕابردوودا لەلایەن ئەو دوو کەسەوە  رووبەڕووی ئازارو ئەشکنجە بوو بووەوە.

 هەروەها لە ڕاپۆرتە پزیشکیەکەدا هاتووە کە یارا ٢٠٠ جێگەی لێدان بەجەستەیەوە دیاربووە کە بووەبەهۆی گیان لەدەستانیەوە.

جێگەی باسە کە دادوری گشتی داوای سزایی زیندنای هەتا هاتایی بۆ هەردوو کەسەکە کردبوو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".