Det ståtliga huset speglas i vattnet.
Foto: Holger Ellgaard för Wikimedia Commons

نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان: " سوید نمونەیە"

ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤالستروێم لە سوید چاوی بەئانتۆنیۆ گوتێرێس نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بەپرسی کۆچبەران کەوت و پرسەکانی کۆچ و کۆچبەرانیان لە جیهاندا تاوتوێ کرد. 

جێگەی ئاماژەیە کە ئانتۆنیۆ گوتێرێس وڵاتی سویدی وەک یەکێک لە پایە گرنگەکانی پرسی کۆچ و دابینکرندی کۆمەکە مرۆیەکان پێناسە کردو،

پاشان تیشکی خستەر سەر وڵاتانی ئەڵمانیاو سوید کە لەم بوارەدا نمونەن. هاوکات ئەوشی ڕوونکردەووە کە وڵاتانی دیکە ئەوروپا دەبێت بەخۆیاندا بچنەوەو بەرپرسیاری زیارتر لە ئەستۆ بگرن.

گوتێرێسەوە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هیچ زەحمەت نیە  پرۆسەی ڕێژەی دیاریکراوی کۆچبەران بەسەر وڵاتانی ئەوروپادا پەیڕو بکرێت، بەڵام وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ئەو کات دەبێت خۆیان لەسەر ئەم پرسە هاو ڕابن. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".