Två poliser framför en polisbil. Foto: Foto: Fredrik Sandberg/TT.
Foto: Fredrik Sandberg/TT

پۆلیس چەندین کەسی دەستگیرکرد

"یەکێک لەگیراوەکان لە كڵێسادا دەسەڵاتدارە"
4:06 min

لە پارێزگای ستۆکۆڵم پۆلیسی سوید بۆ دەسگیرکردنی چەن گومان لێکراوێک دوێنێ شەو هەڵیکوتایە سەر چەند ناونێشانێک.

شەوی ڕابردوو پۆلیس سوید لە ئەرکێکی بەربڵاودا هەڵیکوتایە سەر چەند ناونیشانێک لە پارێزگای ستۆکهۆڵم و بەگومانی ئەنجامدانی تاوانی گەورەی ئابووری چەندین کەسی دەستگیرکرد. وتەبێژی ڕاگەیاندنی پۆلیس لارش بیستروێم ئاماژە بە دەرئەنجامی ئەو کارە دەکات.

 -         لارش بیستروێم دەڵێت. لە دەرئەنجامی ئەو ئەرکەی ڕامانپەڕاند توانیومانە چەندین کەس کە گومانی ئەنجامدانی تاوانی ئابووری یان گەندەڵی بەرامبەر دەزگای کاردۆزی (Arbetsförmedlingen) دەستگیر بکەین. هەر بۆنمونە ئەو گومانلێکراوانەی لەسەر تاوانەکانی تۆمارکردنی ئابووری و تاوانی باج دەستگیرکراون. 

جێگەی ئاماژە کە ماوەی چەندین ساڵە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سوید لەگەڵ هەریەک لە دەزگای باج (Skatteverket)، دەزگای کاردۆزی (Arbetsförmedlingen)، سندوقی بیمەی (Försäkringskassan)، و دەزگای تاوانە ئابووریەکان (Ekobrottsmyndigheten) دا هاوکارە بۆ ئەوە بتوانێت ئەو تاوانە ڕێکخراوانەی کەلەلایەن گرووپە تاوانکارەکانەوە بەڕێوەدەبرێت ئاشکرا بکات. ئەو تاوانانە لە زۆربەی کاتدا بە تاوانی گەوەرەو بێ سنوور لە ڕوو ئابوورییەوە پێناسە دەکرێن. لارش بیستروێم ئتیشک دەخاتە سەربە بەربڵاوی چالاکیەکەی دوێنێ شەویی پۆلیس.

-         لارش بیستروێم دەڵێت. تاڕادەیەک ئەو چالاکەی پۆلیس بەربڵاو بووە. لەبەر ئەوەی ئێمە هاوکات لە چەندین لاوە هەڵمان کوتایە سەر چەندین ناونیشانی جیاجیا کە زۆربەیان کەوتبوونە باشوری پارێزگایی ستۆکهۆڵمەوە. هەروەها هەستاین بە ئەنجامدانی پشکنین لە چەنین جێگەوە ماڵی دیکە.  ئەو چالاکەییەی دوێنی شەوەی پۆلیس کە چەندین گومانلێکراوی تاوانە ئابووریەکانی لەسەر دەستگیر کرا بەیەکێک لەو چالاکیە بەربڵاوانەی ئەمساڵ کە بۆ ڕووبەرووی ئەو تاوانانە لەسویدا دادەنرێت.

جێگەی ئاماژەی مانگی نۆیی ساڵی ڕابردوو ١٦ کەس،  لە نێویاندا لەسەر کوشتنی دوو کەس کە برابوون و یەکێکیان یاریزانی تۆپی پێی بوو لەئاستی پلەیەکەکانی سویدا سزای زیندانی دوور و درێژ دەران، واتە بەتوندی سزادران.  ئەو کەسانەی کەسە سزادراوانە سەر بە گرووپی ئەوەی کە بە تۆڕی سوێدەرتێلیە یان (Södertäljenätverket) ناسراون بوون.  دەستگیر کردنی ئەم سزادراوەنەش بەشێکە لەم چالاکییەی پۆلیس کە دوێنێ شەو ئەنجامیداوە و  هاتاوەکو کاتێکی نادیار ئەو چالاکیانە بەردەوام دەبێت.

 جێگەی ئاماژەیە کە لە چالاکیکەکەی دوێنی شەوی پۆلیسدا بەپێی سەرچاوەی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت یەکێک لەو دەسگیرکراوانەی دوێنێ شەو کەسێکە لە نێو کەنیسە یان كڵێسایی ئۆرتۆدۆکسی سیریانیەکاندا باڵا دەستەوە بە گۆمانی ئەنجامدانی تاوانی گەندەڵی دەستگیر کرداوە.

هەروەها بەشێک لەو تاوانکاریانەی هەتاوەکو ئێستا ئەنجامدراون پەیوەندیان بەپلەو پیایە ئەو کەسە باڵا دەستەی نێو کەنیسەکەوە هەیە. ئەوەش لە ڕێگەی سودبینن لەو پایەو پلەی خۆیەوە کە توانیویەتی ساختەکاری لە شێوازی دەمەزراندندا دەزگای کاردۆزی بەملیۆنان کرۆن فریووبدات. لارش بیستروێم هەنگاوەکانی داهاتوو سەبارەت بەو چەلاکییەیان ڕوون دەکاتەوە.

 -          لارش بیستروێم دەڵێت. لە ئێستاوە بەشێوەیەک دەستمان بە لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان کردەووە. هەروەها پیادەکردن ئەو چارەسەرە نەرییتیانەش بۆ نمونە لێپرسینەوە بەڕیوەدەبەین. پاشان توێژینەوە لەسەر ئەوە ئەنجام دەدەین کە بەچی شێوەیەک دەتوانین هەنگاوەکانی داهاتوومان لەسەر لێکۆڵینەوەی ئەم شێوە تاوانە بەرەو پێشەوە بەرین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".