Militärer från de kurdiska peshmerga-styrkorna i norra Irak. Foto: TT
Foto: TT

کۆمەک بۆ خێزانی شەهیدێک کۆدەکرێتەوە

"دوولە منداڵەکانی کەمئەندامن"
4:39 min

لەچەندین لاوە لە سویدا کەمپینی کۆکرنەوەی کۆمەکی ئابووری بۆ خێزانی شەهیدێکی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

شەهید هوجام سورچی ئەو پێشمەرگەبوو کە لەلایەن چەکدارانی گرووپی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی کە بەداعش ناسراون بەشێوەیەکی نامرۆڤانە شەهید کرا. خێزانی ئەو شەهیدە لە ڕووی ئابووریەوە هەژارن و پێویستیان بەهاوکاری ئابووریە هەیە.

ژیان بەهرۆزی و ڕزگار سەفەری ئەو دوو کوردەن کە لەوڵاتی سوید یەکێک لەو چالاکییانە بەڕێوەدەبەن.

هەر سەبارەت بەکۆکردنەوەی کۆمەک بۆ خێزانی شەهید هوجام سورچی لە چیشتخانەی ناز لە ڤێلینگبی لە شاری ستۆکهۆڵم ڕۆژی یەک شەممە ٨-٢-٢٠١٥ بۆ هەمان مەبەست چالاکییەک کە هونەرمەند بڵند عەبدوڵا سەرپەڕستی دەکات بەڕێوەدەچێت. زانیاری لەسەر ئەو چالاکییانە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوە کراوەتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".