Omar Sheikhmuos. Statsvetare. bild: Shaho Mwany
1 av 2
سیاسەتمەدار عومەر شێخ مووس. وێنە: شاهۆ موانی
Omar Sheikhmuos. statsvtare. Bild: Shaho Mwany
2 av 2
سیاسەتمەدار عومەر شێخ مووس. وێنە: شاهۆ موانی

شێخ مووس: "پێیان خۆشە پشتگیری لە مەحموود عەباس بکەن"

" سەردانەکە لەبەرژەوەندی پرۆسەی ئاشتیدایە"
7:32 min

سەرۆکی فەلەستین مەحموود عەباس بەسەردانێک گەشتە وڵاتی سوید.

ئەم سەردانەی سەرۆکی فەلەستین لەپاش بەناساندنی فەلەستین وەك وڵات لەلایەن سویدەوە دێت. ئەمڕۆش لەلایەن هەریەک لە سەرۆک وەزیرانی سوید ستێفان لوێڤێن و وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵستروێم پێشوازی لێدەکرێت. هاوکات ئەم سەردانەی مەحموود عەباس بۆ سوید لێکدانەوی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێناوە.

سەبارەت سەردانەی سەرۆکی فەلەستین بۆ سوید عومەر شێخ مووس، ڕاوێژکاری سیاسی و پێشتر مامۆستا لەزانکۆی ئوپسالە لەبواری زانستە سیاسیەکاندا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم سەردانەی سەرۆکی فەلەستین تەنها ڕەمزییەو لەسەر خواستی خودی فەلەستینیەکان بووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".