Nioåring nedbrottad av vakt i Malmö. Foto: Sydsvenskan.
Foto: Sydsvenskan.

پاسەوانێکی ئاسایش زێدەزەبر بەرامبەر بە منداڵێک بەکاردەهێنێت

دوای ئاشکرابوونی ئەم ڕووداوە خەڵکێکی زۆر شکایەتی تۆمار کردووە
4:53 min

ڕۆژی هەینی، حەوتووی ڕابردوو پاسەوانێکی ئاسایش لە وێستگای ناوەندی شاری مالموێ منداڵێکی ٩ساڵانی دەستگیرکرد. ئەم دەستگیرکردنە لەلایەن شایەتان تۆمارکراوە و نیشاندەدات کە ئەم پاسەوانە لەسەر ئەم منداڵا دانیشتووە و دەموزاری گرتووە. ئەم ڤیدۆیەی کە ڕۆژنامەی سیدسڤێنسکان بلاوی کردۆتەوە هەروەها نیشاندەدات کە ئەم پاسەوانە زێدەزەبر بەکاردەهێنیت و کاتێک کە سەری ئەم منداڵە لە ئەرز دەدات دەنگێکی مت دەبیستریت. ئەم پاسەوانە دوای ئەم ڕووداوە لەکار دوورخراوەتەوە و هاوکات خاوەنکارەکەی لێکۆڵینەوەیەکی ناوخۆیی لەسەر ئەم ڕووداوە دەکات. بەرپرسی بەشی زانیارییەکان لەلایەن پۆلیسی هەرێمی سکۆنێ، لاش فوێرستێل لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەرنامەی "پێ ئێت مۆڕگۆنی" ڕادیۆی سوید باس لەوە دەکات کە سەرلەنوێ پۆلیسی سکۆنێ لێکۆڵینەوەیەک دەستپێدەکاتەوە.

فوێرستێل دەڵێ ڕۆژەی هەینی بڕیارماندا کە ئەم ڕووداوە ناکەوێتە ژێر دادگایی گشتیی و بۆیە لە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم ڕووداوە بەردەوام نابووینە. ئێستاش چەندین شکەیەتی دیکە سەبارەت بەم ڕووداوە هاتووە. هەر بۆیەش سەرلەنوێ لێکۆڵینەوەیەک دەستپێدەکەین.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە بوو کە پاسەوانان لە وێستگای شاری مالموێ دوو کوڕیان گرت. زەنیەریەکانی بەردەوست ئەوە دەگەێنن کە ئەم دوو کوڕە بەبێ بڵیت سواری قیتار بوون. یەکێک لە شایەتان بە ڕۆژنامەی سیدسڤێنسکان دەڵێ وێدەچوو کە ئەم کوڕانە سویدی تێنەگەن و بۆیە نەیاندەتوانین لەگەڵ پاسەوانەکان بدوێن.

ئەم ڕووداوە زوو لە کۆنترۆڵ دەرکەوت و توندتر بوو، کاتێک کە یەکێک لە پاسەوانان یەکێک لە کوڕەکانی دەستگیر کرد. ئەم کوڕە، کە بەپێی زانیارییەکانی شکایەتی پۆلیوسی ٩ ساڵە، دوای ئەمە هاواری کردووە و دواتر پاسەوانەکە بە ئەردی داداوە و لەسەری دانیشتووە.

ئەو ڤیدۆیانەی کە شایەتان تۆماریانکردووە، نیشاندەدات کە ئەم پاسەوانە دەمولوتی ئەم منداڵی گرتووە و چەند جارێکی سەر ئەم منداڵە لە ئەرد دەدات. ئەم گرتەڤیدۆیە تەنها بەشیک لە ڕووداوەکە نێشاندەدات و شایەتان دەڵێن ئەم توندوتیژیە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بوو.

هەر هەمان ڕۆژ پۆلیس شکایەتی وەرگرت بەڵام هیچ لێکۆڵینەوەیەک وەگەڕنەخرا و ئەم شکایەتە هیچ کارتێکردنی نەبوو. دوای ئەوەی کە ئەم ڕووداوە ئاشکرا بوو و ئەم ڤیدۆیە دەرکەوت، فشارێکی زۆر هاتۆتە سەر پۆلیس و چەندین کەس شکایەتیان لەم پاسەوانە کردووە. بۆیە، پۆلیسی هەرێمی سکۆنی سەرلەەنوێ لێکۆڵینەوەیەک دەکاتەوە.

ئەم کوڕانە لەژێر چاوەدێری پۆلیسدابوون و پێش ئەم ڕووداوە لە شوێنی دیاریکراویان هەڵاتوون و پۆلیس بەدوایاندا دەگەڕا. لەگوێن قسەکانی پۆلیسەوە ئەم کوڕانە مەترسیەک بۆخۆیان بوونە.

لە زۆر لایەنەوە ڕەخنە گیراوە کە گوایە ئەم پاسەوانە زێدەزەبری بەکارهێناوە و لە کاتێکدا کە منداڵێک بەشیک لە ڕووداوێکی وەهایە نابێت توندوتیژی بەکاربهێندرێت. سەبارەت بەوەی کە منداڵێک لایەنێکی ئەم ڕووداوەیە لاش فوێرستێل ئاماژە بەوە دەکات کە دۆخەکە سەختتر دەکات.

فوێرستێڵ دەڵێ لەڕاستیدا، بەڕای من ئەوە ئەم دۆخە ئاڵۆزتر دەکات. ئەمەش ئاڵۆزتر لەوەی کە بەهۆی زمان کێشەی لێکتێگەیشتن لەنێوان پاساوانەکە و ئەم منداڵە هەبوو. ئەمەش لاکاتێکدا کە ئەم کوڕە مەترسییەک بۆخۆی بوو و بەهۆی ئەوەی کە لە وێستگای قەتار بووە.

دوای ئەروەی ئاشکرا بوو کە پۆلیس لێکۆڵینەوە ڕۆژی هەینی وێلکردووە خەڵکێکی زۆر لەلایەن پۆلیسەوە شکایەتی لەم پاسەوانە کردووە. لاش فوێرسێل بۆخۆی ڕەخنەی لێگیراوە بەهۆی ئەوەی کە دوێنێ، بەرلە دەربڕینی نارازیبوونی خەڵک گوتی ئەم گرتوڤیدۆیەمان بینیوە و بنەمایەکمان بۆ بەردەوامبوونی لێکۆڵینەوە نەبینیوە. گویتیشی کە زۆرجار بەوشیوەی کە شتێک لە ڤیدیۆیەک دەردەکەوێ وەها خەتەر نییە.

هەروەها سەبارەت بە ڕادەربڕین لەسەر ئەم ڕووداوە لە میدیاکاندا لاش فوێرسێل ڕەخنەی لیگیراوە و دەگوتریت کە گوایە دەتوانێت کاریگەری لەسەر شایەتان هابێت. سەبارەت بەمە فوێرسێل لە وتووێژی بەرنامەی "پێ ئێت مۆڕگۆنی" ڕادیۆی سویددا گوتی هەر وەکوو چۆن ئێستا باسی

ئەم ڕووداوە دەکەم وەکی دیش، بەپێی زانیارییەکانی بەردەست باسی هەڵومەرجی ئەم ڕووداوە دەکەم. ئەم ڕووداوە هەروەها بۆتە هۆی ناڕەزایی خەڵک و ئەمڕۆ لە چەند شارێک خۆپێشاندان بەدژی زێدەزەبری پاسەوانان ئەنجام دەدرێت. لەکۆتایدا لاش فوێرسێل دەڵێ ئەم ڕووداوە سەرلەنوێ پێداچوونەوەی بەسەردا دەکرێت، بێگومان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".