ئەمین مەسکان. وێنە: بەشیر کاڤاک
ئەمین مەسکان. وێنە: بەشیر کاڤاک

"بەرنامەکەی تەلەفیزیۆنی سوید پڕوپاگەندە بوو بۆ داعش"

"رۆژنامەوانەکە نەرموونیان بوو بەرامبەر بەتیرۆریستەکە"
7:18 min

لەپاش بڵاوکردنەوەی گفتووگۆیەک لەگەڵ ئەندامێکی ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی کە بەداعش ناسراون بەرنامەی ئوپدراگ گرانگسکنینگ ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە.

بەرنامەی ئوپدراگ گرانسکنینگی تەلەفیزیۆنی سوید کە بەرنامەیەکی لیکۆلێکۆڵینەوەیە دوێنێ شەو گفتووگۆیەکەی لەگەڵ ئەندامێکی گرووپی تیرۆرسیتی دەوڵەتی ئیسلامی کە بەداعش ناسراون بڵاوکردووە. ئەو ئەندامەی داعش لەدایکبووی وڵاتی سویدو شاری یۆتێبۆریە و تەمەنی بەپێی بەرنامەکە ٢٠ ساڵێک دەبوو. لەپاش پەخشکردنی بەرنامەلە بیروبۆچوونی جیاواز لەسەر شێوازو ناوەرۆکی ئەو بەرنامە لە نێو هاوڵاتیاندا بەگشتی و بەتایبەت کوردانی سویددا هاتە ئاراوە. ئەوەش بۆ نمونە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە.

ئەمین ماسکان وتوێژکەر لەپرسە سیاسیەکانی کوردو سویددا و یەکێکە لەو کەسانەی کە ئەوە بەرنامەی بینیوە. ئەمین ماسکان ئاماژە بەدەرئەنجامی ئەو بەرنامە دەکات و ڕخنەی لێدەگرێت، بەتایبەت لە ڕوانگەی ناوەرۆکەوە کە پێیوایە پەخشکردنی ئەو بەرنامە لە ڕوانگەی ناوەرۆکەوە وەک پروپاگەندە بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی کە بەدعش ناسراون بووە. هەروەها ئاماژەش بەنەرموونیانی پەیامنێری بەرنامەکە داکات کە زۆر ڕەچاوی بیرو بۆچوونی ئەو تیرۆریستەی کردووە و تاوانکارێکی بچووک مامەڵەی لەگەڵدا کردووە ئەمە لە کاتێکدا کە بەهەزارن ژنی کوردی ئێزەدی لەلایەن ئەو گرووپە دەسگیرکراوەن و ڕۆژانە بەشێوازی نامرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".