لەسەر کوشتن دوو ١٧ ساڵ ڕووبەڕووی دادگا کرانەوە

ئەمڕۆ لەسەر کوشتن و هەوڵدان بۆ کوشتن دوو کوڕی تەمەن ١٧ ساڵ ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.

جێگەی ئاماژەیە ئەو دوو گەنجە بەگوامانی گوشتی کوڕێکی ١٧ ساڵ و هەوڵی کوشتنی کوڕێکی دیکەی تەمەن ١٦ ساڵ ڕووبەڕووی دادگای کراونەتەوە. ئەو ڕووداو ٢٨ مانگی دەیی ساڵی ڕابردوو لە ناوچەی نۆراهامەر لە دەروەی شاری یۆنشوێپین ڕوویداوە. ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژە و پارێزەری گشتی بڕیارە بابەتەکە بخاتە بەردەست دادوەر.

هەروەها ئەو کوڕە تەمەن ١٦ ساڵەش کە ڕزگاری بووە، بەڵام بەسەختی برینداربوو، باس لەچۆنێتی ڕووداوەکە لە ڕێگەی پەیوەندی ڤیدۆییە بکات. ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو دادگایە پێدەچێت پێنج ڕۆژ بخایەنێت.