ئەمڕۆ نۆرەی پارتی ژینگەیە

لە هەفتەی سیاسەت لە ئالمەدالێن ئەم ئێوارە نۆرە دەگاتە پارتی ژینگە (miljöpartiet) و گوستاڤ فریدولینی وتەبێژی پارتەکە.

کەناڵی P1 ی ڕادیۆی سوید، ئەم بەیانییە لەگەڵ فریدولین دووا، بەشی زۆری قسەکان تەرخان کرابوون بۆ پرسی ژینگە و فێرگە. فریدولین ووتی بەشێکی زۆر لە خوێندکارەکان ئەو سیستەمی نمرە و مەرجی زانستەی ئێستایان بە دڵ نییە. بە ڕای فریدولین هەندێک چاکسازی لەم بارەیەوە کراوە. ده‌زگای نه‌ته‌وه‌یی کاروباری فێرگه‌کانی سوید Skolverket ڕاسپێردراوە بەو سیستەمەی ئێستادا بچێتەوە. فریدولین ویتیشی ئەم سیستەمە زۆر بە خێرایی سەپێندرا، بۆیە مامۆستاکان لەو کاتەدا هەستیان بە پشتگیریی نەکردبوو و خوێندکارەکانیش خۆیان وەک کەروێشکی ئازمایشیی دەبینی.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista