کاری لەشفرۆشی زۆر زیادیکردووە

6:02 min

لە % ١١١ سکاڵای تۆمارکراو لەسەر کاری لەشفرۆشی لە مالموێ زیادیکردووە.

ڕێژەی سکاڵا لەسەر بازرگانیکردن بەکاری لەشفرۆشیەوە لە شاری مالموێ زۆر زۆر زیادیکردووە. جێگەی ئاماژەی کە ئەو هەڵشانی ڕێژەی سکاڵاکان پەیوەندی بەزیادبوونی ئەو کەسانەشەوە هەیە کە کاری لەشفرۆشی لەو شارەشدا دەکەن کە زۆربەیان ژنن و لە وڵاتی رۆمانییاوە دێن. پاتریک یوهانسۆن بەڕێوبەری کاتی پۆلیسی شارەوانی لەبەشی باکوری مالموێ ئاماژە بەهۆکاری زیادبوونی ئەو کەسانە کەکاری لەشفرۆشی لەو شارەدا ئەنجام دەدەن دەکات.

-  پاتریک یوهانسۆن دەڵێت. ئەو کەسانە بەدوای شوێنیکی سەلامەتدا دەگەڕێن، بەتایەبەت کە وڵاتەکانی خۆیان هێندە خراپە کە ناچاریان دەکات پەنا بۆ وڵاتانی دیکە بەرن کەکارەکەی تێدا ئەنجام بدەن.

کاری لەشفرۆشی یان بەبازرگانی سێکسیش ناودبرێت لەشاری مالموێدا بەشێوەیەکی بەرچاوە زیادیکردووە، بەتایبەت رێژەی ژنانی لەشفرۆش چاوەڕوان دەکرێت زۆر لەو ئاستەش کە ئەمڕۆ لە ئارادا هەیە لەسەر شەقامەکانی مالموێ زیاد بکات. جێگەی باسە کە پۆلیس ئاماژەی زیاتر بەو ژنانەی لە وڵاتی رۆمانییاوە دێن دەکات. بەپێی یاسا ئەمڕۆ کرینی سێکس لەسویددا نایاساییە وە تاوانە. لەماوەی ١٢ مانگی ڕابردوودا ئەو سکاڵانەی لەسە کڕینی و کاری لەشفرۆشی لە مالموێدا ئەنجامدراون بەراورد بەساڵی پێشوو، واتە هەمان کات،ئەوا ئەو ڕێژەیە لە % ١١١ زیادیکردووە. ئەمە بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەرێمی باشووری سوید. هەر هەمان بەڕێوەبەرایەتی پێیان وانییە کە ڕێژەی کەسانی لەشفرۆش و کاری لەشفرۆشی بەتایبەت لەسەر شەقامەکانی ئەو شارە لە ئێستادا کەم بکرێتەوە.

ئەگەر ئاوڕێک لە هەڵکشانی ڕێژەی ئەو ژنانەی کەلەدەروەی وڵاتەوە ڕوویان بەتایبەت لە شاری مالموێ بۆ بازرگانی سێکسی یان کاری لەشفرۆشی کردووە بدەینەوە. ئەوا بۆ نمونە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی ئەو ژنانەی ئەم کارەیان ئەنجامدەدا، تەنها سێ ژن بوون، بەڵام لە ئێستادا ڕێژەی ژنانی لەشفرۆش زیادیکردووە بۆ ١٦ ژن کە زۆربەی هەرە زۆریان لە وڵاتی ڕۆمەنیاوە هاتوون. ئەوەی جێگەی تیشک خستنەسەرە ڕەوشی ئەو ژنانەیە، لە ئێستادا چەندین شایەت حاڵ شایەتی ئەوە دەدەن کە ئەو ژنانە لە ڕەوشێکی زۆر خراپدا ژیاون.

یەکێک لەو شایەتحاڵانە ئیلڤا گروێنڤاڵە کە لەڕێخکراوی میکا مالموێ هاوکاری ئەو کەسانەی کە کاری لەشفرۆشی دەکەن و ئەوانەش کە سێکس دەکڕن دەکات و دەڵێت.

- زۆربەیان لەو وڵاتانی دیکەوە هاتوون و دەگێڕنەوە کە لەوڵاتەکانی خۆیان ڕووبەڕووی ئازارو ئەشکنە و دەستدرێژی لەلایەن فەرمانگەو پۆلیسی ئەو وڵاتانە بوونەتەوە. کەهاتووشنەتە وڵاتی سوید، سوید بەوڵاتەێکی سولامەت و دڵنیا دەزانن کە ژیانیان تێیدا پارێزراوبێت و کارەکەشیان ئەنجام بدەن.

لە ئێستادا پۆلیس و ڕێکخراوی میکا مالموێ سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێژەی کەسانی لەشفرۆش لەو شارەدا کە چاوەڕوان دەکرێت زۆر زیاد بکات. دووبارە پاتریک یوهانسسۆن.

- یوهانسسۆن دەڵێت. هاتوچووکردن لە نێوان سنووری وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ئازادە، ئێمە هەوڵی ئەوە نادەین ڕێگری لەو ئازادییەبگرین، بەڵام ئەوەی ئێمە هەوڵی ڕێگرتنی لێدەکەین بریتەوە لەو کەسانەی کەدەیانەوەی سێکس بکڕن. واتە کڕیارانی سێکس هەوڵ دەدەین بەهەموو شێوەیەک ڕێگریان لەبکەین. ئەمە یەکێک دەبێت لەو شێوازانەی کارکردنمان لەداهاتوودا.

جێگەی باسە زۆربەی ئەو کەسانەی کە کڕیاری سێکسن لە لەشفرۆشان، هاوەسەریان هەیە، پەیوەندی خۆشەویستیان هەیە، یان لەگەڵ کەسێکدا ژیاندەبەنەسەر لەسەر بنمای پێکەوە ژیان. لە ئەمساڵدا و لە شەوێکی ئاساییدا لەشاری مالموێ پۆلیسی ئەو شارە توانیویەتی لەنێوان پێنج بۆ ١٥ کڕیاری سێکس دەستگیر بکات. بۆنمونە لە ئەمساڵدا هەتاوەکو ئێستا ٤٥ سکاڵا لەسەر کڕینی سێکس لەلای پۆلیس تۆمارکراون و پشتڕاستکراونەتەوە. زۆربەی ئەو کڕیارانە لەجێگادا واتە لەکاتی دەستگیرکردنیاندا لەترسی ئاشکرابوونیان دان بەئەنجامدانی ئەو تاوانەدا دەنێت، کە کڕینی سێکسە.

ڕادیۆی سوید کەناڵی چواری مالموێ P4 Malmöhus لێکۆڵینەوەی لەسەر سەرجەم ئەو سکاڵانەی ئەمساڵ تۆمارکراون ئەنجامداوە. لەو لێکۆڵینەوەیەدا ئاشکرابووە کە کڕیارانی سێکس لە خاون کۆمپانییایە، پزیشک، شۆفێری تەکسی و تەنانەت بێکاریش پێکدێن. زۆربەیان دانیشتووی خوودی شاری مالموێن، بەڵام هەندێکیشیان بۆ کڕینی سێکس لە لوێڤستاد، فلینگێ، بیێرنووم، سکانوێر و سکوروپەوە هاتوون.

هەندێکیان گەنجن و گەنج ترینی نێوانیشیان تەمەنی ١٩ ساڵ بووە. بەپێی ڕایکخراوی میکا زۆربەی ئەو کەسانەی کەدووبارە کڕینی سێکسیان ئەنجامداو لەو کەسانە پێکدێن کە لەگەڵ تەنها کەسێکدا کە پێئەچێ خێزانەکەی بێت هەمووژیانی ژیاوە. هەندێکیشیان لەو پیاوانە پێکدێن کە ئەزموونێکی پەیوەندی و جنسی دیکەیان بێجگە لە كڕینی سێکس لەلەشفرۆشان نەبێت نیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista