چیتر ڕەچەتەی دەرمانی نارکۆتیکا تەزویر ناکرێت

لەمەودوا ڕەچەتەی ئەو دەرمانانەی لە ڕیزی دەرمانە هۆشبەرەکان نارکۆتیکا دەژمێردرێن دیگیتاڵی دەبێت، ئەمەش بۆ ئەوەی بەر بە تەزویرکردنی ڕەچەتەی نوسراو بگیرێت.

لە پێشنیازێکی دەستگەی دەرمانسازیدا کە لەسەر ئەرکی حکوومەت پێداچوونەوەی بۆ کراوە کە جگە لە حاڵەتی تایبەت کە پزیشک دەبێت هەڵسەنگاندنی بۆ بکات بۆ نموونە گەر بێت و کێشەی کۆمپیوتەر بێتە پێش ئەو کات نوسینی ڕەچەتە بە دەستی ڕێ پێ دراوە گەرنا هەمووی دەبێت دیگیتاڵی بێت.

بەپێی کەسانێک کە بۆ ڕادیۆی سوید دواون و خۆیان لە بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکانن دەڵێن تەزویرکردن و نوسینەوەی ڕەچەتەی کاغەز زۆر ئاسانە. بەڵام بە دیگیتاڵکردنی ڕەچەتە کاری ئەو کەسانە گران دەکات. هەرچەندە ئەوەشیان ڕەنگە زۆر سەیر نەبێت کە لەڕێێ دیگیتاڵیشەوە ڕەجەتەکان هەر تەزویر بکرێن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista