لێدانی گەدا ئەوروپییەکان توشی قەرزارییان دەکات

ئەو سواڵکەرانەی تووشی ئازاردان دێن لەکاتی سەردانی نەخۆشخانەکاندا دەبێت لە بەرامبەر چارەسەرەکەیاندا پارە بدەن.

لە ماوەی ڕابوردوودا چەند هێرشێک کراوەتە سەر ئەو کۆچبەرە ئەوروپییانەی کە بۆ سواڵکردن دێنە سوید بۆ نموونە تێزاب بە دەوموچاویاندا کراوە، لێیان دراوە و بە ماتۆرسیکەل کراون بەژێرەوە.

بەڵام داوای چارەسەر لە نەخۆشخانە سویدییەکان لەسەر ئەو سواڵکەرانە زۆر دەکەوێت چونکە ئەو کەسانە بەتایبەت کە زۆرینەیان لە ڕۆمانیاوە دێن هیچ جۆرە بیمە یاخود تەئمینێکیان لە وڵاتی خۆیان نییە، جابۆ ئەوەی لە سوید چارەسەری خۆراییان بۆ بکرێت دەبێت وەک هاوڵاتی یەکییەتی ئەورووپا کارتی بیمەکەیان نیشان بدەن تاکو تێچووی چارەسەرەکەیان بنێردرێتەوە بۆ لایەنی بەرپرس لە وڵاتی خۆیان.

ئەو سواڵکەرانە نە کارتی تەئمینی ئەورووپییان هەیە و نە پارەیان پێیە بۆیە زۆرینەیان بێچارە دەمێننەوە. تەنها شوێنێک کە بتوانن چارەسەری خۆرایی لێ وەربگرن کلینیکی پزیشکانی جیهانە لەدەرەوەی ستۆکهۆلم (Läkare i världen). بەڵام بەپێ ئەو کلینیکە کە پێشتر یارمەتی بێمۆڵەتە بێبەڵگەکانیان دەدا دەڵێن ژمارەیەکی زۆر لەو سواڵکەرانەی تووشی ئازاردان دێن دەترسن و هەرگیز داوای چارەسەر ناکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista