نۆ تەن مریشکی ئاڵتونی داوا دەکرێتەوە

 

دەهەزار مریشکی پاکەت واتا نزیکەی نۆ تەن مریشک لە جۆری (Guldfågeln) داوا کراوەتەوە بەهۆی ئەوەی پارچە ئاسن  لەو پاکەتە مریشکانەدا دۆزراوەتەوە.

کارگەی لە پاکەتنانی مریشکی (Guldfågeln) لە ڕاگەیاندنێکی میدیایدا داوا لە کڕیارەکان دەکەن ئەو مریشکانەی ڕێکەوتی 29 مانگی شەش بۆ یەکی مانگی حەوتیان پێوەیە نەخۆن.

کارگەکە کاتێک بەوەیان زانی کە کڕیارێک تەلەفۆنی بۆ کربوون کە پارجە ئاسنی لە مریشکەکەدا دۆزیەوەتە کارگەکە خۆشیان لە چەند پاکەتێکی دیکەدا هەمان شتیان بینیوە بەڵام تا ئێستا نازانن ئەو پارچە ئاسنانە لە کوێوە کەوتوونەتە نێو ئەو پاکەتە مریشکانە.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista