سۆریاسیس خۆی چاک دەبێتەوە

لێکۆڵەوەرانی سویدی گەشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە نەخۆشی پێست بەناوی سۆریاسیس (Psoriasis) دەتوانێت خۆی چاک ببێتەوە و نەخۆشییەکی درێژخایەن نییە.

125 ملیۆن کەس لە جیهاندا نەخۆشی سۆریاسیسیان هەیە لەو ڕێژەیە 300 هەزاریان سویدین و 750 لەو کەسانە لەو گرووپەدابوون کە لە نەخۆشخانەی کارۆلینسکا لە ستۆکهۆلم لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە. ئەو نەخۆشانە بۆماوەی دە تا پانزە ساڵ چاودێریی کراون. دەرئەنجام دەرکەوتووە سۆریاسیس کە تا ئێستا بە نەخۆشییەکی درێژخایەن پۆلێن کراوە چیتر دەکرێت خۆی چاک ببێتەوە.  

سۆریاسیس جۆرێکە لە نەخۆشی پێست کە پەڵەی سور لەسەر پێست بۆنموونە لە دەوری ئانیشک دروست دەکات و چاڵوچۆڵ لەسەر نینۆکەکان دەردەکەوێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista