”مۆدیلێکی نوێی پەروەردە پێویستە”

حوکوومەت ئەمڕۆ بڕیار لە سەر مۆدیلێکی نوێی ئەدات بۆ گەشەپێدانی پەروەردە.

مەبەستی سەرەکی ئەوەیە مامۆستاکان بەتواناتر بکرێن و بۆگەیشتن بەم ئامانجە، ده‌زگای نه‌ته‌وه‌یی کاروباری فێرگه‌کانی سوید Skolverketڕاسپێردراوە. وەزیری پەروەردە، گوستاڤ فریدولین دەڵیت لە ئاستی نێونەتەوەییدا مامۆستا سویدییەکان دەرفەت و کاتی کەمیان دراوەتێ بۆ بەردەوام بوونینان لە پەروەردە و خوێندنی نوێ. دەبێت مامۆستاکان دەرفەتی ئەوەیان بدرێتێ لە ئەزموونەکانی یەکتەر کەڵک وەربگرن و لە سەر زانستی پەروەردە بدوێن. فریدولین دەیشڵێت خوێندنگەکان دەبێت بە توانایی کارمەندەکانەوە بەڕێوە بچێت، دەبێت بە دیتنێکی بەرفراوانترەوە گەشە بە کاروباری فێرگاکان بدەین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista