سی ملیۆن کرۆن تەرخان کراوە بۆ فێرکردنی زمان

یەکێتی پەروەردەی سوید سی ملیۆن کرۆنی دراوەتێ بۆ فێرکاری زمان و زانیاری کۆمەڵایەتیی، تایبەت بۆ کەسانی پەناخواز.

ئەمە بڕیاری ئەمڕۆی حوکوومەت بوو. جێگای باسە تاکوو ئێستا کەسانی پەناخواز نەیانتوانیوە بەشداری لە دەرسەکانی ئەم یەکێتیانە بکەن. هانی شابانپور یەکیک لەو کەسانەیە لە چاوەروانی ئیقامەکەیدا لە ABF دەرسی دەخوێند، دوای دە مانگ سویدیەکەی ئەوەندە باش بوو هەر لە ABF کاری وەرگرت. شابانپور دەڵێت ئەو رێگایەی خۆم پێیدا تێپەڕیم بۆ کەسانی تری دەگێڕمەوە، کە چۆن پێناسە دەربێنن، چۆن خانوو بدۆزنەوە، چی بکەن بۆ ئەوەی مۆڵەتی لێخوڕین بە دەست بێنن و ئا لەم شتانە و هەندێک شتی دیکەی گرن بۆ ئەوەی دەست بە ژیانێک بکەن لە سوید.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista