لە کوتانی مناڵەکانتان دەترسن؟

زۆربەی مناڵانی سوید بە دژی نەخۆشییەکانی سوورێژە، گوێڕەپە و سوورێژەی ئاڵمانی واکسەن دەکرێن، بەڵام هەندێک لە دایک و باوکان لە کوتانی مناڵەکانیان و زیانە لاوەکییەکانی دەترسن.

سەرپزیشک مارگارێتا بەنلۆڤ لەو ماوە دوور و درێژەی کارەکەیدا کەسانێکی زۆری بینییوە کە دوو دڵن بەرامبەر بە کووتانی مناڵەکانیان و پرسگەلێکی زۆریان هەیە. هەر بەم هۆیەوە ناوبراو لە ساڵی پارەوە چەند گروپێکی پێک هێناوون بۆ ئەو کەسە دوودڵانە و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانیان لە ستۆکهۆڵم.