Foto: Bax Lindhardt /TT
کۆچبەران لە دانیمارک بەرەو سوید. وێنە: باکس لیندهارت، تێ تێ

ڕێگای نێوان دانیمارک و سوید کراوەتەوە

ئوتوبانە داخراوەکەی نێوان دانیمارک و سوید بۆ ڕێگرتن لە کۆچبەران ئەم شەو کرایەوە.

هاووکات وڵاتی دانیمارک کۆنترۆڵەکانی سەر سنووری خۆی توندوتۆڵتر کردەوە. هەروەها پۆلیسی گومورگی سوید دوێنێ و ئەمشەو ٥ کەسیان بە تاوانی قاچاخچییەتی دەستگیر کردووە. ئەمشەو نزیکەی ٢٠٠ کۆچبەر خۆیان گەیاندە ئێستگەی قیتاری مالموێ و کەسانێکی زۆر خۆبەخشانە لەوێ یارمەتی کۆچبەرانیان دەدا یەک لەوانە نیکۆلاس سیلڤایە و دەڵێت من و دوو هاوڕێم لە دوێنێ ئێوارەوە هەر لێرە بووین و خەڵکمان گەیاندووەتە دەزگای کۆچ و بلیتی شەمەندەفەرمان بۆ کڕیون و بردونمانەتە جێگەی خەویان. بیستوومە کە لە سەراسەری وڵاتەوە خەڵک هاتووە بۆ یارمەتی کۆچبەران.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista