Foto: Yvqnne Åsell/ TT
Foto: Yvqnne Åsell/ TT

پیاوە لەیزەرییەکە لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێ

4:47 min

لاسەرمانێن گومانی کوشتنی کەسێک لە ئەڵمانیا لێدەکرێت کە ٢٣ ساڵ بەر لەئێستا بووە.

پارێزەر و پۆلیسی ئەڵمانی ماوەیەک بەرلە ئێستا سەردانی سویدیان کردووە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ یون ئاوسونیوس کە بە لاسەر مانێن ناسراوە ئەنجامداوە و ئەو لێپرسینەوەیا تایبەت بووە کوشتنی کەسێک کە ٢٣ ساڵ بەر لە ئێستا ئەو تاوانە لە شاری فرانکفۆرت لە ئەڵمانیا ئەنجامدراوە و لاسەرمانیش گومانی ئەنجامدانی ئەو تاوانەی لێدەکرێت. پارێزەری گشتی سویدیی کریستەر پێتەرشۆن لەکاتی لێپرسیەنەوەی ئەڵمانییەکان لە یون ئاوسونیوس ئامادەە بووە باس لە لێکۆڵینەوەکە دەکات.

- کریستەر پێتەڕشۆن دەڵێت. ئەم لێکۆڵینەوە و لێپرسیەنەوە تایبەتە بەتاونی کوشتن کە ساڵی ١٩٩٢ لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا ڕوویداوە و لە ئێستادا لەسەر ئەو تاوانە لێپرسیەنەوە لەگەڵ یوون ئاوسونیوس ئەنجامدراوە. هەروەها ئەم لێکۆڵینەوەیە لەسویددا ناکرێت و لەلایەن دەزگا بەرپرسەکانی ئەڵمانیاوە ئەنجامدەدرێت. لەبەر ئەوە ئێمە ناتوانین هیچ لێدوانێک لەسەر ئاستی گومانەکان بڵێین، بەڵام من دەتوانم دان بەوەدا بنێم کە ئەوان هاتوون هەتاوەکو گومانلێکراوێک لەسەر ئەو تاوانە یەکلا بکەنەوە.

یوون ئاوسونیوس کە بە لاسەرمانێن لەسویددا ناسراوە ئەمڕۆ لە زینداندایە. لاسەرمانێن لە نێوان ساڵانی ١٩٩١ بۆ ١٩٩٢ لەسەر ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی کەسێک و نۆ جار هەوڵدان بۆ کوشتن و بڕینی دوو باک لە سویدا بەسزای هەتا هەتایی حکومدراوە. قوربانییەکانی دەستی یون ئاوسونیوس ، لاسەرمانێن واتە ئەو کەسەی کوژراوە و هەروەها ئەو نۆ کەسەش کە هەوڵی کوشتنی دابوون هەرهەموویان مویان ڕەشبووە و پێستیشیان هەر ڕەش بووە.

جێگەی ئاماژەیە مانگی دووی ساڵی ١٩٩٢ یوون ئاوسونیوس لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بووە. ئەو کات ئاوسونیوس سەردانی ڕێستاورانگ یان چێشخانەیەک دەکات. لەوێ ڕۆژمێرێکی ئەلیکترۆنی بچووکی پێدەبێ، بەڵام لەو چێشتخانە وونی دەکات. چەند ڕۆژێک لەپاش وونکردنی ئەو ڕۆژمێرە ئاوسونیوس دەگەڕێتەوە ڕێستاورانگەکە و ژنێکی تەمەن ٦٨ ساڵ کە لەجێگەی هه‌ڵواسینی جلكوبه‌رگ لەو چێشتخانەدا کاردەکات بەدزینی ڕۆژمێرەکە تاوانباری دەکات، کە گوایە ئەو ژنە ڕۆژمێرەکەی ئاوسونیوس دزیووە. کاتێک ئەو ژنە لەکار تەواو دەبێت درەنگانێکی شەو و بەپاسکیل لە ڕێستاوارنگەوە بەرو ماڵەکەی خۆی دەگەڕێتەوە، لە ڕێگەی ماڵەودا فیشەکێک بەسەریەوە دەنێن و دەیکوژن. ئەو فیشەکەو دەمانچەی کەلەکاتی کوژرانی ئەو ژنەدا بەکارهاتووە پێشووتر یوون ئاوسونیوس خاوەنداری کردووە، بەڵام ئاوسونیوس پێداگیری لەوە کردووە کەو ئەو دەمانچەی فرۆشتووە. لە ئێستادا یوون ئاوسونیوس، کەبەلاسەرمانێنش ناسراو ئەنجامدانی ئەو تاوانە ڕەت دەکاتەوە. تۆماس ئوولسسۆن پارێزەری یون ئاوسونیوس و لەکاتی بەڕێوەچوونی لێپرسینەوەکەی پۆلیس ئاڵمانیا لە ئاوسونیوس لەوێ ئاماددەبووە و بەم شێوەیە بۆچوونی خۆی لەسەر ئەم لێکۆڵینەوەیە دەردەبڕێت و دەڵێت.

- ئەوەی شایەنی باسە لەئەنجامدانی ئەم لێپرسینەوە، پێچوونەی ئەو کاتە زۆرەیە کە پێیچووە هەتاوەکو لێپرسیەنەوەکە ئەنجام بدرێت. لە ڕاستیدا نەدەبوو دەرفەتی لێکۆڵینەوە هەر لەسەر ئەم کەیسە ئێستا بکرایە. ئەو کەسەی من پارێزەریم بەڕوونی و بەهەموو شێوەیەک ئەنجامدان یان تێوەگلان لەو تاوانەدا ڕەت دەکاتەوە. هاوکات بەپۆلیسی ئەڵمانیش لەڕوانگەی گومانەکانەوە هیچ بەڵکەیەکیان لەسەر ئەو تاوانە لەبەردەستدا نییە.

لەبەرامبەردا کریستەر پێتەڕشۆن کە بەڕێوەبەری پارێزەری گەشی سویدە ئاماژە بەوە دەکات کە بڕیاردان سەبارەت بەبەردەوامی لێکۆڵینەوەکان لەلای پارێزەری گشتی ئەڵمانییایە کە چۆن بێت و چی بکرێت و دەڵێت.

- ئێستا دەبێت ئەڵمانەکان بگەڕێنەوەو هەڵسەنگاندنی تەواو ئەنجام بدەن هەتاوەکو بزانن هێندە بەڵگەیان لەبەردەستدا هەیە بۆ ئەوەی ئاوسۆنیوس بدەن بەدادگا. هاوکات لە ئێستادا دەزگا بەرپرسەکانی ئەڵمانیا چەند هەلێکیان لەبەردەستدایە کە دەتوانن لە ڕوانگەی ئەو هەلانەوە هەڵویست وەرگرن. بۆ نمونە دەکرێت ئیدی بەتەواوی لێکۆڵینەوە سەرتاییەکان هەڵوەشێننەوە لەبەر ئەوەی بەڵگەی تەواویان لەبەردەستا نییە یان ناتوان پرسەکە بۆ دادگا بەرزکەنەوە. یاخوود بیر لەوە بکەنەوە کە کەیسەکە لەڕووی یاساییەوە بەدادگایی سویدی لەسویددا بسپێرن و سوید بڕیاری دادگایی لەسەر بدات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista