شەریکەی SJ داوای کارتی پێناسە لە کۆچبەران ناکات

کۆمپانیای هێڵی ئاسنی سوید (SJ)کارئاسانی بۆ کۆچبەران دەکات و داوای کارتی پێناسەیان لێ نکات.

ئەمە تاکە کارئاسنییەک نییە کە هێڵی ئاسنی سوید ئەنجامی داوە لە بەرامبەر کۆچبەران، کۆمپانیاکە هەروەها بڕیاری داوە پارەی زیادە لە کۆچبەران وەرنەگرێت کاتێک لە ناو شەمەندەفەڕەکاندا بلیت دەکڕن و مافی هەڵگرتنی جانتای زیادەیان هەیە. ئەم بڕیارە ڕۆژی هەینیی دراو و لە ڕێگەی نامەیەکی ئێلێکترۆنی کارمەندەکانی ئەم کۆمپانیایە ئاگادار کرانەوە. گەر بێت و دۆخەکە هەر بەرەو خراپی بڕوات ئەوا SJ ئامادەیە بە دوای ڕێگاچارەی باشتریشدا بگەڕێت.