Tomt klassrum. Foto: Janerik Henriksson/TT.
wêne: Janerik Henriksson/TT.

ئەو منداڵانەی وا ناڕۆنەوە فێرگا لێکۆڵێنەوەیان لە سەر دەکرێت

هۆر بۆیە بەم زووانە حوکوومەت لێکۆڵینەوەیەک لە سەر ئەو منداڵانە دەست پێ دەکات کە بۆ ماوەی دوور و درێژ لە فێرگاکان دوور ئەکەونەوە.

. بە پێی دوایین ئامارەکان ٦٠٠ خوێندکار زیاتر لە ٦ مانگ نەچوونەتەوە فێرگاکەیان. لە گوین ڕاپۆرتەکەی ده‌زگای نه‌ته‌وه‌یی کاروباری فێرگه‌کانی سوید Skolverket هۆی ئامادەنەبوونی خوێندکارەکان لە فێرگاکان، ئەگەڕێتەوە بۆ بێبڕوایی، تێنەگەیشتن لە دەرسەکان، خۆ بە گەمژە زانین، بێبروایی بەرامبەر بە گەورەساڵانی فێرگاکان، نائارامی ناو ماڵ و هەندێک فاکتەری دیکە. وەزیری پەروەردە گوستاڤ فریدولین هەرچەندە ئەمە بە شکستێک ئەبینێت بەڵام پێی وایە ئەزموونی هەندێک فێرگا بۆ ئەوە دەبن کەڵکیان لێ وەربگیرێت. فریدولین دەڵێت هەندێک فێرگا توانیویانە چوارچێوەیەک دانێن و خوێندکارەکانیان بگەڕێننەوە، بۆیە دەبێت ئەو ئەزموونانە، ئەو تەکنیک و زانیاریانە بکرێن بە سیستەمی کار. هەر بۆیەش پسپۆڕیکمان لەم بوارەدا دامەزراندووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista