لیۆڤێن و مەرکەل چاویان بە یەک کەوت

سەرۆکوەزیری سوید ئەمڕۆ چاوی بە گەورە سەرۆکی ئاڵمانیا، ئانجێلا مێرکێل کەوت، بۆ تاوتوێ کردنی پرسی کۆچبەران و دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی گونجاوو بۆ دابەشکردنی کۆچبەران بە سەر ئەوروپادا.

هەر دوو سەرۆکەکان پێش لەم چاوپێکەوتنە بە ئاشکرا باسیان لە بەرپرسایەتی زۆر لە وڵاتانی تری یەکێتی ئەوروپا کردووە، و پێیان باشە سیستەمێک دامەزرێت کە وڵاتانی تر ناچار بکات پەناخوازان وەرگرن.

لیۆڤێن لە کۆنفەرانسە چاپەمەنییەکەی ئەمڕۆدا ووتی ئێمە پێویستیمان بە هاووکارییەکی نزیکە. پێویستە ڕێفۆرم لە سیاسەتی یەکێتی ئەوروپادا بکرێت بۆ چارەی ئەم قەیرانە. لە کۆتاییشدا مێرکێل ووتی، پێویستە ئەو کەسانەی لە بەلقانەوە دێن و ئەو ناوچەیە ئارامترە بگەڕێندرێنەوە، تا ئێمە لە سوید و ئاڵمان بتوانین بایەخی زیاتر بە کۆچبەرە تازەکان بدەین.