بۆ ئاگاداری

گوێگری هێژا، تۆ لە کوێ بیت ئێمەش دێینە وێ!

1:53 min


لە ڕۆژی ٥ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە، ڕادیۆی سوید و لەوانە بەشی کوردیی ئەم ڕادیۆیە، چیدی پەخشی ڕادیۆیی سەر ئێف ئێم ناکا و لە جیاتی، گرنگی دەداتە پەخشی بابەتەکانی لە سەر ماڵپەڕ، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ناو موبایل. ئەمە بەو مانایەیە کە ئێمە لە ڕۆژی پێنجی ئۆکتۆبەرەوە چیدی لە سەعات دووی دوانیوەڕۆوە بەرنامەی ڕادیۆیی رۆژانەمان وەک پێشوو بڵاوناکەینەوە و دەنگوباس و بابەتەکانمان ـ بەشێوازێکی گونجاوتر ـ تەنیا بۆ ئەم پلاتفۆرمانە ئامادە دەکەین.


جگە لەوە، یەک بەرنامەی هەفتانەش بەشێوەی پۆد (پادکەست) لەسەر بابەت یا چەند بابەتی سەرنجڕاکێش ئامادە دەکەین کە تۆی گوێگر بتوانی هەر کاتێ پێت باش بوو، دایبەزێنی و گوێی بدەیتێ.

هاوکات هەوڵ دەدەین پێوەندیمان لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتییەکان گەرموگوڕتر بکەین. چاوەڕێی ئەوەت لێ دەکەین کە لەسەر ئەو بابەتانەی بڵاوی دەکەینەوە بۆچوونی خۆت دەرببڕی، روانگەکانت بنووسی و پرسیاری خۆت لەگەڵ ئێمە بێنییە گۆڕێ و پێشنیاری ئەو بابەتانەمان پێبکەی کە ئێمە فەرامۆشمان کردووە، یا خود بیرمان بۆی نەچووە.


ناونیشانی ماڵپه‌ڕی ئێمە: sr.se/kurdiska

بۆ دیتنەوەمان لە سەر فەیسبووک بە زاراوەی سۆرانی  لە "ڕادیۆی سوید" و بە زاراوەی کورمانجی لە "Radyoya Swêdê" بگەڕێ،  لە تویتەر و ئینستاگرامیشدا هەر لە Radyoya Swêdê.