#Flyktvägen

خەڵک خۆبەخشانە شەوڕۆژ ئامادەن هاوکاری پەنابەران بکەن

2:23 min

شەوڕۆژ خەڵکی ماڵموێ خۆبەخشانە لە وێستگای شەمەندەفەر لە شاری مالموێ چاوەڕوانی پەنابەرانی تازەهاتوو دەکەن و ئامادەن بەهەموو شێوەیەک هاوکاریان بکەن.

یەکێک لەو خۆبەخشانە بەشار عەباسە کە خۆی ٢٦ ساڵ پێش ئێستا بۆ سوید کۆچی کرد. عەباس ئاماژە بەوە دەکات کە کاتێک هاتۆتە سوید پێوستی بەهاوکاری هەبووە. هەروەها هەرگیز ئەو شێوازە هاوکارییەی کەکراوە لەبیرناکات. هاوکات تیشک دەخاتە سەرگرنگی  هاوکاریکردنەکە.