wêne: Hewa Abdelzadeh/Sveriges Radio
wêne: Hewa Abdelzadeh/Sveriges Radio
#Flyktvägen

دەزگای کۆچ: "ئامادەین ڕێژەیەکی زێدەتر پەناخواز وەرگرین"

5:31 min

دوای ئەوەی کە کۆچبەران توانیان لە وڵاتی مەجارستان دەربازبن و خۆیان بگێننە وڵاتی ئوتریش (نەمسا) وە دواتر وڵاتی ئەڵمان و دانمارک، دەستە دەستە دەگەنە سوید و شاری ماڵموێ. بەرپس لەبوواری وەرگرتن و پڕۆسەی پەنابەری لە بەشی باشووری دەزگای کۆچ، یێنی سوێرمان بۆ بەشی کوردی ڕادیۆی سوید باس لەوە دەکات کە توانایان هەیە ڕیژەیەکی زێدەتر پەنابەر وەرگرن.

سوێرمان دەڵێ لەماوەی ئەمساڵدا بەرنامەی ئامادەگیمان داڕێشتووە و بەردەوام کۆبوونەوەمان بۆ مەبەستی ئامادەگی هەیە. لێرەشدا چاو لەوە دەکەین کە کارەکان لەم ناوچەیە و سوید بەگشتی چۆن بەڕێوە دەچێت. وە دەبینین کە بەباشی دەڕوات.

لەئێستا وڵاتی مەجارستان، یا هەنگاریا خەریکی دروستکردنی پەرژینێکە لەسەر سنوورەکەی لەگەڵ وڵاتی سەربیا. ئەمەش بۆ مەبەستی ڕیگرتن لە کۆچبەران کە لەڕێگای وڵاتی سەربیاوە نەتوانن سنووری مەجارستان بپەڕێنن و خۆیان بگەێننە ئەم وڵاتە. هاوکات سەرۆک وەزیرانی سوید ستێفان لوێڤێن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەڵمان ئانگێلا میرکێل کۆبووتەوە و لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا دەبێ بەرپرسایەتی زێدەتر وەئەستۆ بگرن و پەناخوازان وەرگرن.

تاکوو ئیستا بەهەزاران پەناخواز لە ئەڵمان ناونووسیان کردووە و بەشیکیان بەردەوام بوونە بەرەوە سوید. لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی ڕادیۆی سوید کە دوێنێ ئەنجامدرا، بەرپرسێکی بەشی باشووری دەزگای کۆچ، یێنی سوێرمان باس ئەو ڕیژەیە دەکات کە توانیویانە بگەنە سوید.

سوێرمان دەڵێ لە دوانیوەڕۆ ڕۆژی دووشەمەوە تاکوو بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٣٠ کەش هاتوون و ئەمڕٶش واتە، ڕۆژی سێشەممە دەوری ٥٠ کەس هاتوون و بەردەوام دێن.

ئەو ڕێژەی یێنی سوێرمان باسی دەکات، کە لەڕٶژی دووشەممەوە تاکوو ڕۆژی سێشەممە نزیکەی ٣٠٠ پەناخواز گەیشتوونەتە ماڵموێ، ئەوانەن کە لەلایەن دەزگای کۆچ لێرە ناونوسیان کردووە.

بەشێکی بەرچاو لەوانەی کە خۆیان دەگەێننە ماڵموێ لێرە نامێننەوە و ناونوسی ناکەن. بەشێکی بەرچاو دەچن بۆ شاری ستۆکهۆڵم، وە بەشێک لەوانەی خۆیان دەگەێننە ستۆکهۆڵم بەردەوام دەبن بۆ وڵاتی فینلاند. بەشێکی دیکەشیان دەچنە شاری یۆتۆبۆری و چەند شاری تر. بەڵام هاوکات ڕێژەیەکی بەرچاو لەسویدەوە خۆیان دەگەێننە نێرویج.

واتە ڕیژەی ئەوەنەی کە دەگەنە وێستگای شەمەندەفەر لە ماڵموێ لەوە زێدەتر کە دەزگای کۆچ حیسابیان دەکات.

هاوکات دەزگای کۆچ لەوە ئاگادارە، وە بۆخۆیان وەکوو بەشێک لە ئامادەگیان، ئیمکاناتیان هەیە ئەم پەنابەرانە بگەێننە شوێنی دیکە. بۆ نموونە شاری ستۆکهۆڵم، کە نایانەوێ لە ماڵموێ ناونووسی بکەن. هەروەها سوێرێنسۆن ئەوەش دەڵێ کە بەپێی یاساوە فەرق ناکات لەکوێ پەناخوازان ناونووسی دەکەن.

سوێرمان دەڵێ خودی پڕۆسەی ناونووسی زۆر کورتە. ئەوەی کە ئایا لەکوێ پەناخوازان ناونووسی دەکەن کاریگەری لەسەر پڕۆسەکە نییە. ئەگەر لە شاری یۆتۆبۆری ناونووسی بکەن و خزمو کەسوکاریان لە بۆنموونە بودێن هەبێت ئمکاناتی ئەوە هەیە لەوێ نیشتەجێ بن. بۆیە لەو شوێنانەی کە ئیمکانات و ئامادەگیمان هەیە هەوڵدەدەن پەناخوازان تۆمار بکەین و لەسەر ئەوە لەگەڵیان دەدوێین کە لەماوەی پڕٶسەی پەنابەریان دەتوانن لەکوێ نیشتەجێ بن.

سوێرمان هەروەها باسی ئەوە دەکات کە دەزگای کۆچ ناوی هەموو پەنابەران لە ماڵموێ تۆمار ناکات. بەڵکوو دەیانگەێننە شوێنی دیکە. لەمبارەدا دەڵێ ڕۆژ تا ڕٶژ توانامان زۆرە، بەڵام ئامادەگی باشمان هەیە. هەموو پەنابەران لە ماڵموێ وەرناگرین، بەڵکوو بەشێکیان بە ئوتوبوس دەگەێنینە شارێک کە دەزگای کۆچ لەوێ دەتوانێت وەریانبگرێت و داوای پەنابەریان تۆمار بکات.

هەروەها ئەوەش دەڵێ کە چەندین شار لەسەرانسەری سوید ئامادەن ئەم پەناخوازان وەرگرن و هەموو ڕۆژێک دەیاننێرین بۆ شاری دیکە. ئەمڕٶ، واتە ڕۆژی سێشەممە ئوتوبوسێکیان پڕ لە پەناخواز ناردۆتە ناوچەی ڤێستبێریا لە هەڕیمی ستۆکهۆڵم.

ئەو پەناخوازانەی کە دەگەنە سوید ماوەیەکی زۆرە بەڕێوەن بەرەوە شوێنی مەبەستیان. ئەو خۆبەخشانەی لەگەڵیان دەدوێم باسی پەناخواز دەکەن کە بۆ ماوەی یەک تا شەش مانگ بەڕیوە بوونە. واتە هەر یەک لە پەناخوازان بەسەرهاتی خۆی تایبەت بەخۆیاتی و ئەوانەی کە ئێستا دەگەنە سوید ئەوانە بوونە کە چەندین مانگ پێش ئێستا کۆچیان دەستپێکردووە.

.بەڵام وەکوو یێنی سوێرمان باس دەکات نائاسایی نییە کە کۆچبەران بۆ ماوەیەکی زۆر بەڕێو

سوێرمان دەڵێ هێندە نایاسایی نییە کە لەوانەیە خەڵک بیر بکاتەوە،  کە ڕیێگایان دوورە و لەدۆخێکی نالەبار و سەختدان لەکاتی کۆچکردن. ئەوە شتێکە کە ئێمە چاوەڕوانی دەکەین و ئامادەگی ئەوەمان هەیە کە لەوانەیە پۆویستیان بە ئیمکاناتی تایبەت هەبێت. هەکیان ناساخن و زیانیان پێگەیشتووە و ئیمکاناتی چاوەدێری تەندروستیمان هەیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista