Flykt-öresundsbron. Foto: Andreas Hillergren / TT
Flykt-öresundsbron. Foto: Andreas Hillergren / TT
کۆچی گەورە

پەناخوازان دەتوانن لە دانمارکەوە ىێنە سوید

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی دووی تلەڤزیۆنی دانمارک، ئەو پەناخوازانەی بەتەمای هاتنە سوید بوون بەڵام لە بەندەری روێدبی و پەدبۆری هەڵکەوتوو لە دانمارکدا قەتیس مابوون ئێستا ئیدی دەربازگەیەکیان بۆ پەیدا بووە و دەتوانن بێنە ناو سویدەوە. بۆ ئەم کارەش تەنیا نیشاندانی کارتێکی پێناسەیان گەرەکە و هیچی تر.

دوێنێ چوارشەممە سەدان پەناخواز کە لە ئەڵمانەوە بە شەمەندەفەر هاتبوونە بەندەری روێدبیی دانمارک، لە قیتار نەهاتنە خوارێ و داواکاری ئەوە بوون کە لەسەر سەفەری کۆچەکەکەیان بەردەوام بن و بێنە سوید. کەچی کاربەدەستانی دانمارکی لەسەر چۆنەتیی چارەکردنی ئەم پرسە، بۆچوونی جودایان هەبوو. بۆنموونە پۆلیسی دانمارکی نەیدەتوانی بە پێی ڕێککەوتنی دابلین، ناونووسی ئەم کەسانە بکات و پەنجەمۆریان لێوەرگرێ. کەچی ئێستا پۆلیسی سەراسەریی ئەم وڵاتە بڕیاری داوە کە ئەو کەسانە بۆیان هەبێ لەسەر سەفەرەکەی خۆیان بەردەوام بن و بێنە ناو سویدەوە.


سەرچاوەی هەواڵ: هەواڵدەریی تێ‌تێ

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".