Migrationsbråk. FOTO Björn Larsson Rosvall / SCANPIX/TT
Migrationsbråk. FOTO Björn Larsson Rosvall / SCANPIX/TT

دەزگای کۆچ چاو بەسەر کاروباری ئاسایشی خۆیدا دەگێڕێتەوە

هۆکارەکەشی ئەوەیە کە لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا گەلێ کردەی توندوتیژ ڕوویان داوە بۆ وێنە هەوڵی خۆکوژی، ڕەفتاری زیان بە خۆ گەیاندن، داڕمانی ڕووحی، هەڕەشە و توندوتیژیی کۆچبەران.

لەم نۆ مانگەی ڕابردوودا نزیکەی هەزار کردەی وەها لەلای دەزگای کۆچ تۆمار کراون کە لەچاو هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، دووهیندە بووە.

 

لەو ماوەیەی ساڵی پاردا کەمێ زیاتر لە ٥٠ هەزار لەلای دەزگای کۆچ ناونووس کرابوون کەچی ئەوساڵ نزیکەی ٩٠ هەزار ناونووس کرابوون کە دەتوانێ بەشێک لە هۆکارەکانی ئەم زێدەبوونەی توندوتیژییانە ڕوون بکاتەوە. دەزگای کۆچ هاوکات پێیوایە کە درێژبوونەوەی ماوەی چاوەڕوانی بۆ وەرگرتنی ئیزنی مانەوە، هەروەها پێکەوەژیانی حەشیمەتێکی زۆر لە ئوردوگاکاندا دواهاتی ئاوا لەگەڵ خۆیدا دێنێ.

دەزگای کۆچ بۆ شرۆڤەکاریی زێدەبوونی ئەم توندوتیژیانە و چاوخشاندنەوە بەسەر کاروباری ئاسایشی ناوەندەکانی سەر بەم دەزگایە، گرووپێکی ئەرکدار کردووە تا وێڕای لێکۆڵینەوە، ڕێچارەی گونجاویشی بۆ بدۆزنەوە.

سەرچاوە: بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista