wêne: Hewa Abdelzadeh/Sveriges Radio
1 av 2
wêne: Hewa Abdelzadeh/Sveriges Radio
wêne: Hewa Abdelzadeh/Sveriges Radio
2 av 2
wêne: Hewa Abdelzadeh/Sveriges Radio

پەنابەران لەدانمارک پێیان گوتراوە "سوید وەرتان ناگرێت"

5:25 min

بەردەوام ڕیژەیەکی بەرچاو پەنابەر بەڕٶژ و شەو لە دانمارکەوە دێن بۆ وێستگەی شەمەندەفەر لە شاری ماڵموێ. لە ڕۆژی سێشەممەوە کارمەندانی دەزگای کۆچ لەم وێستگەیە ئامادەن و زانیاریی بە پەنابەران دەدەن. کەریمە ئەبو-گەبال بۆ بەشی کوردی ڕادیۆی سوید باس لەوە دەکات کە دەنگۆی ئەوەی کە سوید پەنابەران وەرناگرێت بڵاوبۆتەوە.

ئەبو-گەبال دەڵێ ئێمە بۆ ئەوە لێرەی تا زانیاریی بە پەنابەران بدەین کە ئێمە هەین، هاوکاری ئەوانە دەکەین کە دەیانەوێ داوای پەنابەری بکەن. چوونکە دەنگۆیەک بڵاوبۆتەوە کە گوایە ئێمە وەک دەزگای کۆچ ناتوانێت پەنابەرانی تازەهاتوو وەرگرین. ئەمەش هیچ ڕاستی تێدا نییە. ئێمە هەموو ئەوانە وەردەگرین کە دێن داوای پەنابەری دەکەن، بەرنامەڕیزیمان کردووە و ئامادەگیمان بۆ ئەوە هەیە.

 

لە وێستگەی شەمەندەفەر لە ماڵموێ ئەم حەوتووە بەردەوام خەڵکی خۆبەخش ئامادەبوونە و لەوێ هاوکاری و ڕێنوێنی پەنابەرانی تازەهاتوو دەکەن. هاوکات لە ڕٶژی سێشەممەوە دەزگای کۆچیش لەم وێستگەیە ئامادەیە. چەندین کارمەندی دەزگای کۆچ لەوێ ئامادەن و بەپێی پێویست هاوکاری پەنابەران دەکەن.

 

وەکی کەریمە ئەبو-گەبال باسی دەکات، دەنگۆیەک بڵاوبۆتەوە لەسەر ئەوەی کە سوید پەنابەر وەرناگرێت. پێش ئەم وتووێژە لەگەڵ کارمەندی دەزگای کۆچ توانیمان لەڕێگای هێڵی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بەو پەنابەرانەوە بگرین کە لەناو ئەو شەمەندەفەرەن کە لەلایەن پۆلیسی دانمارک ڕێگیری لێکراوە و ڕیگای پێنەدراوە لە ڕوێدبی بەرەوە کۆپێنهاگێن بڕوات.

 

لەگوێن پەنابەرانەوە، کە هەندێکیان کەسوکاریان لەشاری ماڵموێن و چاوەڕوانیان دەکەن، لەلایەن پۆلیسی دانمارکیەوە پێیان گوتراوە کە سوید وەریان ناگرێت و بۆیە ناتوانن بەردەوامبن بەرەو سوید. ئەوەی ئەم پەنابەرانە لەڕێگای تەلەفۆنەوە بە بەشێ کوردی ڕادیۆی سوید دەڵێن و ئەوەی کارمەندی دەزگای کۆچ دەیڵێت ئەمە دەسەلمێنێت کە دەنگۆیەک بڵاوبۆتەوە لەسەر ئەوەی کە گوایە سوید پەنابەران وەرناگرێت.

 

 

هاوکات کەریمە ئەبو-گەبال ئەوەش دەڵێ هەر ڕۆژێ ١٥٠ پەنابەر دەگەنە ماڵموێ و ماوەیەکی زۆرە ڕێژەی پەنابەران لەم ئاستەیە.

 

بەڵام وێدەچیت ڕێژەی پەنابەران زیاتر بێت. زانیاریەکاننی بەردەست ئەوە دەگەێنن کە تاکوو ئێستا، لەڕۆژی یەکشەممەوە ٣٢٠٠ پەنابەر گەیشتوونەتە وڵاتی دانمارک. لەمانە ٢٨٠٠ کەس لە دانمارک نەماون و زۆربەیان ڕوویان لە سوید کردووە.

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی دانمارک بڕیاری دا کە ڕێگا لەپەنابەران ناگرێت و ناچاریان ناکات لە دانمارک ناونووسی بکەن. ئەو پەنابەرانەی لە ئەڵمانیاوە دەگەن دانمارک تەنها پێویستە ناسنامەیەک نیشان بدەن و ڕێگایان پێدەدرێت بۆ شوێنی مەبەستیان بەردەوام بن.

 

دوێنێ کاتژمێر ١٠ی شەو ڕاگەێندرا کە پۆلیسی دانمارک چیدی ئەو پەنابەرانی لەناو شەمەندەفەر لە روێدبین، ڕاناگرن و دەیانگوێزنەوە بۆ شەمەندەفەری دیکە کە دەیانگێنێتە کۆپێنهاگێن و سوید. هەرچەند کە ئەم زانیارییە لە هەندێک لا پشتڕاست نەکرایەوە، ئەوە سەلمێندرا کە چیدی پۆلیسی دانمارک لەناو شەمەندەفەرێک ئەو ٢٥٠ کەسە ڕاناگرێت.

 

چاوەڕوانی دەکرا شەوی ڕابردوو ئەمانە بگەنە سوید، بەڵام ئەو زانیاریانەی بەردەست ئەوە ناسەلمێنن. بەڵام هاوکات لەماوەی شەوی ڕابردوو ڕیژەیەکی زێدەتر لە شەوەکانی دیکە پەنابەر گەیشتوونەتە وێستگەی شەمەندەفەر لە ماڵموێ.

 

لەپەنای هەوڵەکانی خەڵکی ماڵموێ، کە خۆبەخشانە هاوکاری پەنابەران دەکەن، دەزگای کۆچ و پۆلیسیش هاوکاری پەنابەران دەکەن خۆیان بگەێننە بنکەی دەزگای کۆچ و لەوێ خۆیان بناسرێنن و ناونووسی بکەن. کارمەندی دەزگای کۆچ، کەریمە ئەبو-گەبال دەڵێ لەدوێنێوە، واتە ڕۆژی سێشەممەوە دەستمان بەوە کرد وەدەرکەوین و لێرە بین، وە ئەمڕۆش تەواو ڕۆژ لێرە بووینە.

 

سەبارەت بەوەی کە ئایە بوونی ئەوان لە وێستگەی شەمەندەفەر کاریگەری باشی هەبوو یانا، کەریمە ئەبو-گەبال دەڵێ زانیاریی هەمیشە باشە.

 

هەر بەهۆی بڵاوکردنەوەی زانیاریی دروست دەزگای کۆچ بڕیاری داوە لە ڕٶژی سێشەممەوە لە وێستگەی شەمەندەفەر لە ماڵموێ ئامادە بێت و بوونیان هەبێت.

 

سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی زانیاریی دروست و ئامادەبوونی کارمەندانی دەزگای کۆچ لە ویستگای شەمەدەفەر لە ماڵموێ، کەریما ئەبو-گەبال دەڵێ لەلایەن ئەوانەی کە خۆبەخشانە لێرە ئامادەن پێمانگوتراوە کە ئێمە ناتوانین بە هەموو پەنابەرانی تازەهاتوو ڕابگەین. دەوڵەتی سوید بە هەموو ئەوانە ڕادەگات کە داوای پەنابەری دەکەن.

 

جیا لەو دەنگۆیە کە سوید پەنابەران وەرناگرێت دەنگۆیەکی دیکە دەڵێ دەزگای کۆچ ناتوانێت پەنابەران ڕابگات. ئەوی کە کەریمە ئەبو-گەبال باسی دەکات. ئەو هەروەها دەڵێ ئەمەیە کە بڵاوبۆتەوە. بەڵام وانییە، ئێمە توانامان هەیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista