کۆچی گەورە

کۆمۆنەکان بۆ ڕاگرتنی پەناخوازان یارمەتیی زیاتریان دەدرێتێ

حوکوومەت دەیەوێ قەرەبووی تێچووی ڕاگرتنی پەنابەرانی نوێ بۆ ئەو کۆمۆنانەی کە وەریاندەگرن تا ٥٠ لەسەد زیاد بکات. ئەمە لە کۆنفرانسی چاپەمەنیی ئەمڕۆی حوکوومەتدا کە لەژێر ناوی "سوید هەموو بەیەکەوە، Sverige tillsammans"  لەلایەن ستێفان لوێڤێن سەرۆکوەزیری سوید لە پارتی سوسیالدیموکراەوە بەڕێوەچوو ڕاگەیەندرا.

ئەم خاڵە تەنیا یەکێ لەو ڕیزە بابەتانە بوو کە بۆ پرسی هاوگونجی و چۆنەتیی کاری وەرگیرانی پەناخوازە تازەهاتووەکان هاتنە گۆڕێ و لە پێشنیازەبودجەی ساڵی ٢٠١٦یشدا دەگونجێنرێن.