Ebba Busch Thor. Foto: Christine Olsson / TT
Ebba Busch Thor. Foto: Christine Olsson / TT
تاوانی شەرەف

"سزای تاوانی شەرەف توندوتیژتر بکەنەوە"

دیموکراتە مەسیحییەکان دەیانەوێ یاساکانی سوید لەسەر تاوانکاری بە پاساوی شەرەف بگۆڕن بەجۆرێک کە لە قانونی سزای وڵاتدا بە شێوەیەکی جودا یاسای بۆ دابنرێ.

ئەمەیان سەرۆکی پارتییەکە، ئێببا بوش تۆر لە وتارێکدا کە ئەمڕۆ لە ڕۆژنامەی داگێنزنیهێتیردا بڵاو بۆتەوە باسی لێوە کردووە. ئامانجی ئەم پێشنیازە ئەوەیە کە جیددیبوونی تاوانەکە جەختی تەواوی بکرێتێ و وێنای تاوانەکە وەها بکرێ کە ئاسانتریش کاری بۆ بکرێ.

جێی باسە کە پۆلیسی سوید هەموو ساڵێ نزیکەی ٣٠٠ سكاڵا لەسەر تاوانی شەرەف تۆمار دەکا.

پێشنیازی ئەم پارتییە، توندوتیژکردنەوەی سزای گشت تاوانە جیدییەکان دەگرێتەوە بە جۆرێک کە لانی کەمی سزاکان بۆ هەندێ لە تاوانەکان، لەوەی ئێستا بەرزتر بکرێنەوە. سەرۆکی پارتی دیموکراتە مەسیحییەکان هاوکات داوای ئەوەشی کردووە کە پشتگیریی مادی حوکوومەت بۆ کۆمەڵە و ناوەندە خۆبەخشەکانی یارمەتیدەری تاوانکاران، زیاتر بکرێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista