Foto: Adem Altan/TT
1 av 2
Reaktioner från twitter
2 av 2
Siyasetmedarên swêdî bi endîşe ne. Foto: Sveriges Radio

سیاسەتمەداران لەسەر هێرشکردنە سەر هەدەپە هاتنە دەنگ

6:23 min

سیاسەتمەدارنی سوید لەسەر هێرشکردنە سەر و سوتاندنیان بارەگاکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) هاتنە دەنگ.

لە دوێنێوە لەوڵاتی تورکیا بەسەدان نووسینگە یان بارەگایی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) هێرشیانکراوەتە سەر و سوتێندراون. یەنس ئورباک بەرپرسی ناوندی نێونەتەوەیی ئۆلۆف پالمێیە، پالمێ سێنتر کە ماوەی دوو هەفەت بەیاوەی شاندێک سەردانی تورکیای کرد بۆ بەشێ کردی دەدوێت و بەتووندی ڕووبەڕووی ئەو هێرشانە دبێتەوە و دڵێت.

  -  ئەو ڕووداوانەی لەوڵاتی تورکیا ڕوویداوە زۆر زۆر مەترسیدارە، لەبەر ئەوەی پارتێکی سیاسی تەنها پێویستنیە کە بوونی لە پرۆسیەکی دیموکراتیدا. بەڵکو مەرجە لە دابینکردنی دیموکراتیدا هەبێت. لە کاتێکیشدا کە بنکەو بارگای پارتە سیاسییەکان لەهەرلایەکەوە پیویستی بەپاراستن هەبێت ئەوا دیموکراتی لە ژێر هەڕەشەدایەوە. هاوکات ئەوە لەبیر نەکەین پاراستنی کەسانی سیاس و لەیانە سیاسییەکان بەتایبەت بەرەی ئۆپۆسسیۆن لە ئەستۆی حکومەتدایە. لەبەر ئەوە زۆر گرنگە حکومەتی تورکیا بارەگای ئەم پارتە و پارتکانی دیکە ببپارێزێت و ئەو کەس و لایەنانەش کە هەساتون بە ئەنجامدانی ئەم کارە ڕووبەڕووی دادگایان بکاتەوە.

  لەسەرتایی مانگی نۆدا شاندێکی ناوەندی نێونەتەوەی ئۆلۆف پالمێ، پالمێ سەێنتەر و پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید سەردانی تورکیایان کردوو چاویان بەنوێنەرانی ساسی پارتەکانی ئۆپسسیۆن و حکومەت کەوت. هەر ئەو دەمیش شاندەکە هەستیان بەم مەترسیانەکردووە بەتایبەت کە ڕووبەڕووی پارتەکانی ئۆپۆسسیۆن و بەتایبەت پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بکرێنەوە. ئانا لێنا سوێرێنسۆن ئەندام پەرلەمانی سوید لەسەر لیستی پارتی سۆسیال دیموکرات و بەرپرسی تۆڕی کوردستان لە پەرلەماندا سەرۆک ئەو شاندە بووە کە سەردانی تورکیایان کردبووە، سوێرێنسۆن تیشکدەخاتە سەر پشتگیریکردنیان لە پارتی دەستەخۆشیکیان کە (هەدەپە) دەکات دووپات دەکەنەوە دەڵێت.  

 - ئێمە بەهومووشێوەیەک هەوڵدەدەین کە پشگیری لە هاوڕێیانمان لە نێو هەدەپە بکەین. هەروەها زەخت لەسەر جیهان دروست بکەین کە هەڵوێست لەڕووانگەی ئەو هێرشانەی کراوەتە سەر بنکەکانی پارتی دەستەخۆشمان (هەدەپە) بگرنە بەرو چاودێری ڕەوشەکە لە تورکیادا بکەن. هاوکات هەوڵدەدنین فشار لەسەر وڵاتی تورکیا و پەکەکە دروستبکەین کە پرۆسەی ئاشتی بهێننە ئاراوەو کۆتایی بەگرژییەکان بهێنن. ئەمەەش لەبەر ئەوەی کە پرۆسەی ئاشتی گەشەبکاتەوە.

  جێگەی ئاماژەیە کە دوێنی بەشێکی زۆر لەسیاسەتمەدارانی سوید هەڵوێستی خۆیان بەتایبەت لە ڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی وەک تووتیەر ڕاگەیاند. بۆ نمونە مارگۆت ڤاڵستروێم وەزیری دەروەی سوید ڕایگەیاند بەکارهێنانی توندوو تیژی بەرامبەر دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بارەگا سیاسییەکان بەهەمووشێوەیەک دژی پرۆسەکانی دیموکراتییە. لەلایەکی دیکەوە بیرگیتا ئۆلسسۆن ئەندام پەرلەمانی یەکێتی ئەورپا لەسەر لیستی پارتی لیبراڵی گەل ڕایدەگەیەنەێت. لەکاتێکدا تورکیا دەبوو هەموو هێزی خۆی بەرامبەر ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی بەداعش ناسراو و ڕژێمی ئەسەد بەکاربهێنایە، کەچی لەو وڵاتەدا هێزی نەژاد پەرست هێرش دەکەنە سەر کوردەکان و پارتێکی وەک پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپ) کە لەنێو کورداندا بەهێزە، ئەو هێرشانە دەبێت بەتووندی مەحکوومبکرێت. وەزیری دەرەوەی پێشووی سویدیش کارل بیلدت ڕایدەگەیەنەێک لەکاتێکدا هێرشدەکرێتە سەر دەزگای ڕاگەیاندنوو و بارگا سیاسییەکان دەبێت بەهوموو شێوەیەک ڕێگری ناژادپەرستان لە ئەستانبووڵ بکرێت.

  بەهامان شێوە  هانس لیندێ سەرۆک لیستی پارتی چەپ لەپارمانی سوید و وتوبێژی سیاسەتی دەروەی ئەو پارتە ڕایدەگەیەنێت، ڕووبەڕووبوونەوەی پارتێکی ئۆپۆسسیۆن و ناڕەزایی هاوڵاتیان بەتووندوتیژی و هێرشکردنە سەر دەبێت هەموو جیهان پێکەو هەڵوێست بگرنەو بەر ڕووبەڕووی ببنەوە.

 هاوکات یەنس ئورباک جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دەبێت ئەوان لەئێستادا هەڵوێست لەڕووناگەی دەرئەنجامەکانەوە بگرنە بەر و دەڵێت.

  - ئێمە بەتووند ڕەخنە ڕووبەڕووی ئەو ڕووداوانە دەکەینەوە بەشێوەیەک کە ببێتە هۆی ئەوەی وڵاتانی جیهان ڕەوشەکە ببینن و هەڵوێست بگرنە بەر. هەروەەها ببێتە هۆی ئەوەش کە حکومەتەکەی تورکیا ئاگاداربێت لەوەی هەموو جیهان ئەم ڕووداوان دەبینێت. بەتایبەت لەڕوانگەی پەیوەندیشەوە تورکیا ئاگادارە لە ئاستی گرنگی ئەو پەیوەندیانە. لەبەر ئەوە ئەم ڕووداوانە ڕوویداوە دەبێت حکومەتی تورکیا لە ڕووی بەرژەوەندیەکانییەوە بایەخیان پێبدات. ئەگینا حکومەتی تورکیا ئەگەر بیر لەمانە نەکاتەوە دەبێتە لایەنێکی بەشدار لەو هێرشانەو لە ڕوو نێونەتەوەیشەوە زەحمەت دەبێت لەداهاتوودا پەیوندی لەگەڵدا ببەسرێت.

 سەبارەت بەو پرسیارە کە ئایا ئەم توندیتیژیانە کاریگەریان لەسەر هەڵبژاردە ئاوارتەکەی وڵاتی تورکیا نابێت کە بڕیارە لە مانگی ١١ دا ئەنجامبدرێت. لە وەڵامدا یەنس ئورباک وتی.

- بێگومان ئەم ڕووداوانە کاریگەریان لە ڕوانگەی دژوارکردنی ئەنجامدانی هەڵبژارنەوکەو دەبێت، هاوکات جێگەی نیگەرانی دەبوو ئەگەر گرنگترین ناوەرۆکی دیموکراتی کە هەڵبژارنە و مەبەست ئەم هەڵبژاردنەی ئەنجام ندەرێت، بەڵام لەوانەشە هەڵبژاردنەکە بەشێوەیەکی ئاشتیانە ئەنجامبرێت و ڕێکو پێکبێت. جێگەی باسە ئێمە ئاگاداربین کە لەباشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیایە یان ناوچە کوردییەکان پشێوی بەرپایەو نوێنەری پارتە سیاسییەکانی ئۆپۆسسیۆن ناتوانن بەئازادی پەیامی خۆیان بگەینن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista