Medical student Dilava Bingöl from Sweden comes to Keleti station in Budapest every day to volunteer after her classes. Photo: Firas Jonblatt
دیلاڤا بینگوێل خوێنکارێکی کوردی- سویدییە و لەوڵاتی هەنگاریا هاوکاری کۆچبەران دەکات. وێنە: فیراز جۆنبلاد

كچێکی کوردی خوێنکار لە هەنگاریا هاوکاری کۆچبەران دەکات

" زۆربەی کۆچبەران بریندار بوون"
4:42 min

کچێکی کوردی- سویدی کە لەوڵاتی هەنگاریا خوێنکاری بەشی پزیشکییە. لەئێستادا ئەو کچە خوێنکارە لەبۆداپێستی پایتەختی ئەو وڵاتە لەڕێگەی کۆکردنەوەی کۆمەکەو سەرقاڵی هاوکاریکردنی کۆچبەرانە.

دیلاڤە بینگوێل ئەو كچە کوردە خوێنکارەیەو لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بۆ بەشی کوردی ڕادیۆی سوید دواو ئاماژەی بەچۆنێتی هاوکاریکردنی کۆچبەران دەکات.

 دیلاڤە بینگوێل باس لەوە دەکات کە لە چواری مانگی حەوتەوە چالاکییەکی کۆکردنەوەی کۆمەکیان دامەزراندووە. سەرتا زانیاریان لە ڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە باڵاوکردۆتەوە. دیلاڤەو چەندن خوێنکارێکی هاوڕێی پێکەوە نزیکەی ١٣٠٠٠ ئێورۆیان کۆکردۆتەوە. هەروەها بەشێوەیەکی بەرچاو خواردن، جل و بەرگ، دەرمانیشیان کۆکردۆتەوەو بە کۆچبەرانیان گەیاندووە. دیلاڤە دەگێڕێتەوە کە ڕێژەی کۆچبەران ئێجگار زۆرەو زۆر لەوە زیاتر کۆمەک پێویستە بەتایبەت دەمان و خواردنی منداڵ.

هاوکات دانی بەودانا کە ئەو کۆچبەرانەی بەکەمپەکانی هەنگاریا دەگەن بەخراپی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت بەتایبەت لە ڕوانگەی ئازاردان و پێنەدانی خواردنەوە. بەڵام ئەوانەی کە لەوێستگای شەمەندەفەرەکاندان بەهۆی بوونی خۆبەخش و چاوی کامێراوە باشتر بەدەمیانەوە دەچن.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".