ڤاڵستروێم پەیوەندی بەدەمیرتاشەوە دەکات

وەزیری دەرەوەی سوید پەیوەندی بەهاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) وە کردووەو پەرۆشی خۆی سەربارەت بەڕووداوەکانی ئەم دوایەی تورکیا و هێرشکردنە سەر بارەگاکانی هەدەپە دەربڕیووە.

دەزگای ڕاگەیاندنی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ئەم بابەتەی بڵاوکردۆتەوە. هەروەها لەو بابەتەدا هاتووە کە وەزیری دەرەوەی سوید ئاگادرای ڕەوشەکەیە باتەیبەت دۆخی شاری جەزیر و توندووتیژیەکانە. هاوکات پشتگیری و دڵسۆزی خۆی بەدەمیرتاش گەیاندووە.