جێگەی باسە لەمەڵپەڕەکەدا زانیاری بەهەر دوو زمانی کوردی و سویدی دەستدەکەوێت. وێنە: لەمەڵپەڕی نوێنەرایەتییەوە وەرگیراوە.

ماڵپەڕی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید کرایەوە

ئەمڕۆ ماڵپەڕی ڕەسمیی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید کرایەوە.

لە ڕێگەی ئەم ماڵپەڕەوە دەتوانرێت زانیاریی تەواو بۆنموونە لەسەر خزمەتگوزاری و کۆنسوڵگەریت دەس بکەوێت، یاخود ڤیزەو گەشتکردن، مۆڵەتنامە، مەرگنامە و چەندین پرسی دیکە.

هەروەها لەو ماڵپەرەدا بەشێکی تایبەتیش بۆ گەیاندنی زانیاری و هەواڵ دانراوە. جێگەی باسە کە لە ماڵپەڕەکەدا زانیاری بەهەر دوو زمانی کوردی و سویدی دەستدەکەوێت.

دەتوانن سەردانی ماڵپەڕەکە بەم ناونیشانە بکەن:

krgsweden.org

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista