Foto: Christine Olsson/TT

سوید باڵیۆزی ڕووسیای بانگهێشت کرد

لەپاش ئەوەی پرسی بەئەندامبوونی سوید لە یەکێتی ناتۆ هاتا ئاراوە وڵاتی رووسیا ڕایگەیاندووە ئەگەر بێت و سوید بەئەندامی ناتۆبێت ئەوا ڕووبەڕووی هێرشی سەربازی دەبێتەوە.

هاوکات لەڕێگەی بەیاننامەیەکەوە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا  ئاماژەی بەدەرئەنجامەکانیش کردووە.

جێگەی باسە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا جەندنین سیاسەتمەداری وڵاتان و پسپۆڕانی ئاسایش لەگەڵ بەرپرسانی سویددا لە وتوێژدان بۆ ئەوەی کاریگارەیان لەسەر سوید هەبێت.

 سەبارەت بەم لێدوانانەی ڕووسیا وەزیری دەروەی سوید مارگۆت ڤاڵستروێم هەڵوێستی توندی گرتەبەرەو باڵیوزی رووسیا بانگهێشت کرد هەتاوەکو ڕوونکردنەوە لەسەر لێداوانی وڵاتەکەی بدات.

 وەزیری دەرەوەی سوید ڕایگەیاندووە کە وڵاتی سوید سەربەخۆیە لەبڕیاردانی سەبارت بەوەی چی سیاسەتکی ئاسایش و بەرگری بەیڕەو دەکات. هەروەها هیچ لایەنێکیش مافی نییە هەڕەشیان لێ بکات بۆیەی چەندین پرسیارمان هەیە کە دبێ باڵیۆزی ڕووسیا ڕوونکردنەوەی لەسەر بدات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista